سەرۆکی کرواتیا ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی نوێی بەخشییە ئاندرێی پلێنکۆڤیچ، سەرۆکوەزیرانی ئێستای وڵاتەکەی.

سەرۆکی کرواتیا ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی نوێی بەخشییە ئاندرێی پلێنکۆڤیچ، سەرۆکوەزیرانی ئێستای وڵاتەکەی.

 

 

ئاندرێی پلێنکۆڤیچ جارێکی دیکە بوو بە سەرۆکوەزیرانی کرواتیا

 

"زۆران میلانۆڤیچ" سەرۆکی کرواتیا ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی نوێی دایە ئاندرێی پلێنکۆڤیچ سەرۆک وەزیرانی ئێستای وڵاتەکەی.

لە بەیاننامەی سەرۆکایەتی کرواتیادا لەم چوارچێوەیەدا هاتووە: پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەلایەن پلێنکۆڤیچ، سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار و ڕاست و سەرۆکوەزیران کە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی گشتی ١٧ی نیساندا ڕاگەیاند، بوو پشتڕاستکرایەوە.

پلێنکۆڤیچ واژۆی ٧٨ ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ڕادەستی میلانۆڤیچ کرد.

ئەنجومەنی نیشتمانی کرواتیا لە ١٦ی ئایار لە ژێر ناوی "دەنگدانی متمانە بە حکومەتی نوێ" کۆدەبێتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top