چەند چەکدارێک لە بەندەری گوادەر لە پاکستان 7 کرێکاریان کوشت

چەند چەکدارێک لە بەندەری گوادەر لە پاکستان 7 کرێکاریان کوشت

 

پۆلیسی پاکستان دەڵێت: چەند چەکدارێكی نەناسراو لە نزیک بەندەری گوادەر حەوت کرێکاریان کوشت.

پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند: سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیک بەندەری گوادەر لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان، كۆمەڵێك چەکدار تەقەیان لە حەوت کرێکار کردووە.
موحسین عەلی، بەرپرسی پۆلیس ڕایگەیاند، چەکداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە دووری ٢٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ئەم شارە بەندەرییە و لە کاتی خەوتندا تەقەیان لە کرێکارەکان کردووە.
ئەم شارە بەندەرییە دەکەوێتە پارێزگای پڕكێشەلەسەری بەلوچستان لە باشووری ڕۆژئاوا کە هاوسنوورە لەگەڵ ئەفغانستان و ئێران.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top