بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕووچوونی زەوی لە باشووری ڕۆژئاوای ئۆگاندا 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕووچوونی زەوی لە باشووری ڕۆژئاوای ئۆگاندا 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

بەهۆی ڕووچوونی زەوی لە ئۆگاندا 13 کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ئۆگاندا، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ كەبووەتە هۆی ڕووچوون و ڕاماڵینی زەوی لە باشووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، کە لە هەفتەی ڕابردووەوە بەردەوامە، 13 کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

بەرپرسان هۆشداری دەدەنە خەڵک کە ئاگاداری بارانبارینی بەخوڕ و زەوی لەرزین لافاو بن.

وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا وەک ئۆگاندا، کینیا، تانزانیا، سۆماڵ، بۆروندی و کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ساڵانە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە زیانیان بەردەکەوێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top