یمێکی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری له پێشبڕکێی جیهانیی \"ئیماجن کاپ 2011\"" ده‌کات"
فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیانی زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، رۆژی سێشه‌ممه، ١٢/نیسان/٢٠١١یه‌كه‌مین پێشبڕكێی \""ئیماجن كه‌پ كوردستان ٢٠١١\"" له هه‌رێمی كوردستان سازكرا و تێیدا ده‌رفه‌ت بۆ تیمێكی پێكهاتوو له سێ خوێندكار ره‌خسا تا به‌شداری بكه‌ن له پێشبڕكێی \""ئیماجن كه‌پ ٢٠١١\"" ـی نێوه‌ده‌وڵه‌تی كه له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا له ویلایه‌تی نیویۆرك سازده‌كرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكه‌وه هه‌مشهه‌نگییان كردووه بۆ سازدانی پێشبڕكێی \""ئیماجن كه‌پ كوردستان ٢٠١١\""، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی داهێنان و ته‌كنه‌لۆجیایه له هه‌رێمی كوردستاندا.
پێشبڕكێی \""ئیماجن كه‌پ كوردستان ٢٠١١\"" ئێواره‌ی سێشه‌ممه له ئه‌كادیمیای ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له شاری هه‌ولێر سازكرا و زیاتر له سه‌د (١٠٠) خوێندكار، كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌شت (٨) زانكۆی جیاوازی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد و بیست تیمیان پێكهێنابوو به‌شدارییان له پێشبڕكێیه‌كه‌دا كرد.
بۆتان عوسمان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌م پێشبڕكێیه وتی \""پێشبڕكێی ئیماجن كه‌پـی مایكرۆسۆفت، یه‌كێكه له به‌سوودترین به‌رنامه‌كان، كه ده‌ستمان پێكردووه له هه‌رێمی كوردستاندا. له‌گه‌ڵ سوپاس و ده‌ستخۆشیی بۆ هاوڕێكانمان له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كه ئه‌مڕۆ لێره‌ن له‌گه‌ڵمان، ئێمه به به‌شداریكردن له \""ئیماجن كه‌پ ٢٠١١\"" ئه‌ستێره‌یه‌كمان بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق خسته سه‌ر نه‌خشه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای جیهانی.\""
هه‌روه‌ها بۆتان عوسمان رایگه‌یاند \""ته‌حه‌داكه‌مان ئێستا به‌ره‌و پێشچوونه ساڵ به ساڵ، كه داهێنانی خوێندكارانمان توانا‌مان ده‌داتێ، تا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه هه‌موو ساڵێك گه‌شتر و گه‌شتر بێت، و به‌رده‌وام بین له ته‌ركیز كردنه سه‌ر ئه‌و خه‌ونه‌ی، كه رۆژێك خوێندكارێكی هه‌رێمی كوردستان، ببێته براوه‌ی پێشبڕكێی \""ئیماجن كه‌پ\""ـی جیهانی.\""
"