به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌یادی شاڵاوی درندانه‌ی ئه‌نفال
دایك و رۆڵه و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ئه‌نفال و كیمیاباران و گشت شه‌هیدانى كوردستان،
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان
رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى،
حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان
كه‌سایه‌تى و زانایانى ئاینیی و نووسه‌ر و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانى كوردستان
هاووڵاتیانى سه‌ربه‌رز و دیموكراسیخوازى كوردستان.
وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن، دوژمنانى گه‌لى كورد، له شۆڤینیه دڵره‌شه‌كان هه‌میشه به‌درێژایى مێژوویى خۆیان دژ به مێژوو خه‌بات و سه‌رفرازى گه‌لى سه‌ربه‌رزى كوردستان بوون، بۆیه له‌سه‌ده‌ى بیسته‌م دا دڕندانه‌ترین شاڵاوى له‌ناوبردن و فه‌وتاندن و جینۆسایدیان دژ به‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه پیاده‌كرد له‌پێناو گۆڕینى ناو‌و ئاو‌و خاك و دیمۆگرافیا و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌م میلله‌ته سته‌م دیده‌یه، به‌مه‌ش هه‌موو جۆره كرده‌وه‌و ره‌فتارێكى نامرۆڤانه و دژ به‌عورف و یاسا زه‌مینى و ئاسمانیه‌كانیان په‌یڕه‌و كرد.
كه ئه‌مرۆ 14/4 یادى دڕندانه‌ترین تاوانى رژێمى به‌عس دژ به گه‌لى كورد و مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه كه یادى ئه‌نفالى گه‌لى كوردستانه، هه‌ر بۆیه ئه‌سته‌مه له‌مێژووى مرۆڤایه‌تی دا گه‌لێك هه‌بێت هێنده‌ى گه‌لى كورد ئه‌وه‌نده سته‌م و زۆرى به‌ده‌ست رژێمه‌كه‌ى دیبێ به‌جۆرێك، له‌ده‌ست جه‌ورو سته‌مى رژێمى به‌عس، گه‌لى كورد بوو به تاقیگه‌یه‌ك و هه‌موو جۆره چه‌كه‌كانى رژێمى به‌عسی شۆڤێنى هه‌ر له ناپاڵم و فسفۆر و كیمیایی بگره تا ده‌گاته بێسه‌رو شوێنكردن و زینده به چاڵكردن و ده‌ربه‌رده‌رى و تێكدان و داڕووخانى ئاوایى و پیاده‌كردنى هه‌موو شێوازێكى درٍندانه‌ى به‌سه‌ر تاقیكرایه‌وه كه له‌دژى هه‌موو ئایین و ئاینزا و مه‌زهه‌ب و بیروبۆچوونێك دوور بوو ته‌نها بیر‌و بۆچوونى شۆڤینى و ره‌گه‌زپه‌رستى نه‌بێت.
ئه‌وكاتیش له‌گه‌رمه‌ى ئه‌نجام دانى ئه‌و هه‌موو تاوانه گه‌وره و بێ وێنانه له‌مێژوودا، كه‌چى به‌داخه‌وه به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه زه‌به‌لاحه‌كانی ووڵاته زلهێزه‌كان، مرۆڤایه‌تیش له‌ئاست ئه‌م تاوانه درندانه‌یه كه‌ڕ و كوێر و لاڵ بوون، نه ووڵاتانى جیهانى و نه عه‌ره‌بى و نه ئیسلامی‌یش به پیر هاوارى منداڵ و دایك و باوك ئه‌نفالكراوێكى كورد نه‌هاتن، قۆناغى شاڵاوه‌كانى به‌دناوى ئه‌نفال به‌جۆرێك په‌ره‌ى سه‌ند كه تیایدا سه‌د و هه‌شتاو دوو هه‌زار شه‌هیدى گومناو و بێ گلكۆى له ناوچه جیاوازه‌كانى كوردستان دواى خۆى جێهێشت له‌گه‌ڵ پاشماوه‌یه‌كى سه‌رگه‌ردان و بێ ده‌ره‌تان له‌نه‌وه‌ى ئه‌نفالكراوه‌كان دا.
ئێستاش كه یادى رۆژى پڕ له غه‌م و ماته‌مى ئه‌نفال ى به‌د ناو ده‌كه‌ینه‌وه ته‌نها و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ى كوردستان باش له‌رابردووى نزیكى خۆى بگات و له‌ئێستاوه كار بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى دوارۆژى خۆى بكات و ئه‌م ئه‌زموونه‌ى كه به‌خوێن و ئاره‌قه و فرمێسكى شه‌هیدان و ئه‌نفال و پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رى شۆڕشگێر وه ده‌ست هاتوون له‌هه‌موو كاتێك زیاتر بپارێزرێ و به‌ره‌و پێشى به‌رین.
ئه‌مرۆ كه ئه‌و یاده ده‌كه‌ینه‌وه‌و شه‌هیدانى ئه‌نفال به‌رز و پیرۆز راده‌گرین ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوه كه داداگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراق و په‌رله‌مانى كوردستان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوو شه‌هیدانى گازى ژه‌هراوى و ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقییش ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یان به ره‌سمى وه‌ك تاوان و شه‌ڕى جینۆساید دژ به گه‌لى كورد ناساندوه به‌ڵام ده‌بێ ئێستاش له‌هه‌موو كات زیاتر هه‌موو توانایه‌كمان بخه‌ینه گه‌ڕ كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى رۆژ به رۆژ ئه‌و تاوان و كرده‌وه درندانه‌یه به جیهان بناسێنین بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ك ته‌نها گه‌لى كوردستان به‌ڵكو مێژوویى مرۆڤایه‌تیش جارێكى تر دووچارى تاوانى له‌م جۆره نه‌بێته‌وه.
ئه‌نفال و قوربانى دان و هه‌ڵه‌بجه و بارزان و گه‌رمیان و قوشته‌په و دۆڵى جافایه‌تى و سێوسێنان و دۆڵى بالیسان و گۆپته‌په و هه‌ر بستێكى خاكى كوردستان داستانى قوربانیدانیه‌كى بێوێنه‌یه گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكێكى پڕ تراژیدیاى مه‌رگه كه پێمان ده‌ڵێ ئا له‌م پارچه‌ى كوردستانه بوو، سه‌د و هه‌شتاوو دوو هه‌زار ئینسان، ئا لێره بوو هه‌شت هه‌زار بارزانى، ئالێره بوو پێنچ هه‌زار په‌پووله ئالێره بوو ده‌یان هه‌زار شه‌هیدى گومناو له كچ و كوڕ و پیروپه‌كككه‌وته‌و دایكه دوو گیانه‌كانى ئه‌م كوردستانه له‌باتى ژیانێكى پڕ له‌كه‌رامه‌ت كه‌چى به‌و شێوه دڕندانه‌یه مه‌رگ بوو به میوانیان تاكه تاوانێكى كه هه‌یان بوو ته‌نها و ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه ناسنامه‌كه‌یان كورد بوو.
بۆیه هێشتا كارى زۆرمان له‌پێشه بۆ ناساندنى جینۆسایدى دژ به كورد له كوردستانى عیراق به هه‌موو دونیا و بۆسه‌لماندنى ئه‌و راستیانه‌ش دووباره پێویستیمان به یه‌كریزى و پابه‌ندبوون به یاسا و بنه‌ماكانى دیمو‌كراتى و یه‌ك هه‌ڵوێستى و كارى جوامێرانه ى هه‌موو لا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى رێوشوێنى زانستى بگرینه به‌ر و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى دونیاى دیمو‌كراتى كار بكه‌ین و گلكۆى شه‌هیده گومناوه‌كانمان بناسرێنه‌وه، كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى رووفاتى پیرۆزى هه‌موو شه‌هیدانى ئه‌نفال و چاككردنى بارى بژێوى ژیانیان و دووباره به‌خشینه‌وه‌ى ئومێد و هیوا به پاشماوه‌و كه‌سوكارى قوربانیانى ئه‌نفال بكه‌ین.
دووباره سه‌رى رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانى ئه‌نفال و كیمیاباران و هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان داده‌نوێنین.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان