لیژنه‌ى پیشه‌سازى و ووزه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى كۆده‌بێته‌وه
كۆبوونه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ڤین عومه‌ر ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و ناسك تۆفیق بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه به‌رێوه‌چوو، ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێ كردنى بودجه‌ى خه‌ملێنراوى وه‌زاره‌ت بوو له بوودجه‌ى گشتى هه‌رێمى كوردستان. سه‌ره‌تا وه‌زیرى بازرگانى و پیشه‌سازى له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كد ئه‌و پرۆژانه‌ى خسته‌روو كه پلانیان بۆ داناوه تاكو له بوودجه‌ى ئه‌مساڵى 2011 دا ئه‌نجام بدرێت. پاشان ئه‌ندامانى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و ووزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان هاتنه سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه پلان و نه‌خشه‌ڕێژیان بۆ داناون و له‌واده‌ى خۆیان ته‌واو نه‌كراون و دوا ده‌كه‌ون. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى وورده‌كاریان له‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كه‌ى پرۆژه‌كان پێشكه‌ش به لیژنه كرد له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانى دواكه‌وتنى پرۆژه‌كان ، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه داوایان له ئه‌ندامانى لێژنه كرد بۆ نه‌هێشتنى ئه‌و هۆكارانه‌و دوانه‌كه‌وتنی پرۆژه‌كان داكۆكى له‌بودجه‌ى ته‌رخانكراوى وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رفكردنى له ئه‌ستۆى وه‌زاره‌ت بێت.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى كردنى نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه بۆ نه‌هێشتنى كه‌موكوریه‌كان و پێشخستنى پرۆژه‌كاتنی پیشه‌سازی به‌شێوه‌یه‌كى گشتى .