سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له‌نوێنه‌رانی رێكخراوی په‌ره‌پێدانى پیشه‌سازى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات
له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا شاندى میوان خۆشحاڵى خۆیان به‌دیدارى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان نیشاندا و ره‌وتى گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانى هه‌رێمى كوردستان یان به‌به‌رزى هه‌ڵسه‌نگاند و ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕى له‌پێناو په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا. پاشان پوخته‌یه‌كیان له‌باره‌ى كار و چالاكیه‌كانیان خسته ڕوو له‌پێناو كاركردن بۆ راهێنانى گه‌نجان له‌بواره جیاوازه‌كانى كاركردن و پرۆژه‌ى دامه‌زراندنى ئه‌كادیمیه بۆ راهێنانى بێكاران و ئاماده‌یى خۆیان نیشان دا بۆ گواستنه‌وه‌ى باره‌گاى سه‌ره‌كیان له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى كوردستان و دابینكردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجانى كوردستان و سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردنه‌وه‌ى بنكه‌كانى چاكسازى گه‌وران و نه‌وجه‌وانان له هه‌رێمى كوردستان دا.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان خۆشحاڵى خۆى به‌دیدارى شانده‌كه نیشاندا و گرنگى و بایه‌خى رۆڵى كه‌رتى پیشه‌سازى و بنیاتنان و په‌ره‌پێدانى له‌هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو له‌پێناو گه‌شه‌پێدانى سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه رۆژى دوو شه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانى كوردستان یاساى پشتگیریكردن له‌پرۆژه‌ى گه‌نجانى ده‌رچواند و ئه‌ركى جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایه‌ش دراوه‌ته وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و هیواى خواست له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان هه‌ماهه‌نگى ته‌واو بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى لێ‌كردن كاره‌كانیان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زراه‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به ئه‌نجام بگه‌ینن و ئاماده‌یى په‌رله‌مانى كوردستانى نیشان دا بۆ پشتیوانى كردن و هیواى سه‌رخستنى كاره‌كانیانى بۆ خواستن.