سه‌رچاوه‌یه‌ك: هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی راستیه‌كان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی 17ی شوبات ئه‌نجامی كاره‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی راستیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌كه ده‌رئه‌نجامی به دواداچوونه‌كانی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی 17ی شوبات و رووداوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستا راده‌گه‌یه‌نێ.
دادوه‌ر عه‌بدولكه‌ریم حه‌یده‌ر هاوكات ئه‌ندامی دادگه‌ی ته‌میزی هه‌رێمی كوردستانه به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" كاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌دواداچوونی راستیه‌كان له سه‌ر رووداوه‌كانی 17ی شوبات و رووداوه‌كانی دوای ئه‌م به‌رواره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دوا قۆناغدایه، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو چه‌ند كارێك ماوه ته‌واوی ده‌كه‌ین\"".
روونی كرده‌وه\"" دوای تاوتوێ كردنی ته‌واو به‌ڵگه‌و ئه‌و وتانه‌ی وه‌ك شایه‌د وه‌رگیراون له لایه‌ن خۆپێشانده‌ران و به‌رپرسانی حزبی و حكومی، بۆچووونی خۆمان وه‌ك لیژنه‌كه ده‌رده‌برِین و له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئاشكرای ده‌كه‌ین\"".
زیاتر گوتی\"" تا ئێسته نزیكه‌ی گوته‌ی 12كه‌س له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به چاوی خۆی رووداوه‌كانی بینی بوو به‌لامانه‌وه زۆر گرنگ بووه، وه‌رگیراوه، هاوكات نزیكه‌ی 15سیدی رووداوه‌كان وه‌ك به‌ڵگه له به‌ر ده‌ستمان بووه‌و چاوه‌رِوانیش ده‌كرێت سبه‌ی پێنج چه‌ند سیدیه‌كی دیكه‌مان به ده‌ست بگات\"".
گوتیشی\"" ئێمه هیچ پێوه‌ندییه‌كمان به تۆمه‌تبار كردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه نییه، ته‌نیا ئاشكراكردنی راستیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی رووداوه‌كان وه‌ك خۆی نیشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ین، مه‌سه‌له‌ی تۆمه‌تباركردن پێوه‌ندی به دادگه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه‌و كه‌یسیان بۆ ئه‌م پرسه كردۆته‌وه\"".
هه‌ژی گوتنه له 3ی نیسانی رابردوو لیژنه‌ی باڵای به دواداچوونی راستیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كاربوونه."