وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خشته‌ى دابه‌شكردنى پزیشكى دبلۆمى بالاَى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ پارێزگاى سلیمانى رِاگه‌یاند

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى خشته‌ى دابه‌شكردنى پزیشكى دبلۆمى بالاَى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ پارێزگاى سلیمانى رِاگه‌یاند
له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌به‌ردوامه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆكه‌م كردنه‌وه‌ى كیشه‌ى كه‌مى پزیشك وكارمه‌ندى ته‌ندروستى له‌قه‌زا و ناحیه‌كان له‌هه‌نگاوێكیدا بریارى به‌دابین كردنى ژماره‌یه‌ك پزیشك وكارمه‌ندى ته‌ندروستى بۆهه‌ریه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كانى (گه‌رمیان وپێنجوین ورانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ وهه‌ڵه‌بجه‌و ماوه‌ت وچوارقورنه‌و شاره‌زور و ده‌ربه‌ندیخان).

هه‌ربه‌پێى ئه‌وبریاره‌ى كه‌ له‌رۆژى 10/4/2011 ده‌رچووه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ته‌وه‌ (30) پزیشكى پسپۆر كه‌ بروانامه‌ى دبلۆمى بالاَیان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم هه‌یه‌ كه‌له‌ساڵى (2009-2011) وه‌ریان گرتوه‌، دابه‌شكران به‌سه‌ر قه‌زاوناحیه‌كانى سنورى پارێزگاى سلیمانى كه‌بۆگه‌رمیان(5) پزیشك وپێنجوین(2) ورانیه‌(5)و چه‌مچه‌ماڵ(5) وهه‌ڵبجه‌ى شه‌هید(2) وماوه‌ت(1) چوارقورنه‌(1) ده‌ربه‌ندیخان (3) شاره‌زور(3) پزیشكى پسپۆر.
Top