لیستى نه‌ینه‌واى برایه‌تى داوا ده‌كات لیستى حه‌دبا ساز له پۆسته‌كان بكات
دووشه‌ممه، سه‌رۆكى لیستى نه‌ینه‌واى برایه‌تى هه‌رِه‌شه‌ى به‌رده‌وامبون ده‌كات له بایكۆت كردنى دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى نه‌ینه‌وا، ئه‌گه‌ر لیستى زۆرینه سوربێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى.
له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى لیستى حه‌دبادا، \"خه‌سره‌و گۆران\"" سه‌رۆكى لیستى نه‌ینه‌واى برایه‌تى، رِاشیگه‌یاند: پێویسته پۆسته ئیداریه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا به‌پێى ژماره‌ى ده‌نگه‌كان بێت، و ئه‌گه‌ر لیستى حه‌دبا سازش له‌سه‌ر هه‌ندێك پۆستى ئیدارى نه‌كات بۆ لیستى نه‌ینه‌واى برایه‌تى به‌رده‌وام ده‌بین له بایكۆت كردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا.
گۆران، وتیشی: نادادپه‌روه‌رى هه‌یه له دابه‌شكردنى پۆسته‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وادا ء، پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، و كۆتایی به په‌راوێزخستنى لایه‌نه‌كان بهێنرێت.
شایانى باسه، دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، لیستى حه‌دبا زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێنا و به‌هۆى ناكۆكیان له‌گه‌ڵ لیستى نه‌ینه‌واى برایه‌تى كه نوێنه‌رایه‌تى كورد ده‌كات له‌و شاره‌دا، لیستى نه‌ینه‌واى برایه‌تى بایكۆتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وایان كردوه.
سه‌رچاوه/ رِادیۆ سه‌وا"