لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرپەرشتی سەرۆكی دیوان بەرنامەی كۆنفرانسی بەجیهانناساندنی جینۆسایدی گەلی كورد پەسند كرا

لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرپەرشتی سەرۆكی دیوان بەرنامەی كۆنفرانسی بەجیهانناساندنی جینۆسایدی گەلی كورد پەسند كرا
بەسەرپەرشتی بەڕێز فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، دوێنێ‌ سێ شەممە 12/4/2011 لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، بۆردی راوێژكاریی بەجیهانناساندنی جینۆسایدی گەلی كورد پێنجەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.

لەكۆبونەوەكەدا پرۆژەی ئامادەكراوكرای بۆردی راوێژكاریی بۆ كۆنفرانسی بە جیهانناساندنی جینۆسایدی گەلی كورد بە وردی تاوتوێ كرا كەبڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لەپەرلەمانی وڵاتی نەرویج ئەنجام بدرێت و بەرنامەی پێشنیاركراویش بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسەكە پەسند كرا.

جێی باسە بەڕێزان د.كاوە مەحموود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بەوەكالەت و وەزیری رۆشنبیری، رەئووف رەشید وەزیری داد، فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم، سەباح بەیتوڵڵا و گۆران ئازاد و ڤیان عەبدولڕەحیم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، سەعەد خالد رێكخەری پەیوەندی وهەماهەنگی پەرلەمان وحكوومەتی هەرێم، د.غازی دزەیی بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێم، لەنجە دزەیی راوێژكار لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان، نەوزاد خۆشناو راوێژكار لە وەزارەتی رۆشنبیری و كامیران گۆران لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
Top