له‌مرِۆوه چاپ كردنی پاسپۆرت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی5رۆژ راده‌گیرێ
لیوا نه‌زار ره‌حمه‌توڵا به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرت و نشینگه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی رایگه‌یاند، له‌مرٍۆوه بۆ ماوه‌ی 5رۆژ پێدانی پاسپۆرتی جۆریAبۆ هاووڵاتیان له سه‌رجه‌م عێراقء هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێ.
ناوبراو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند\" به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاسپۆرتی عێراق به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئاگه‌داری كردینه‌وه به‌وه‌ی له‌مرِۆوه چوارشه‌مم تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پێدانی پاسپۆرتیA بۆ هاووڵاتیان ده‌وه‌ستێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هۆكاری وه‌ستانه‌كه ته‌كنیكیه و تیمێكی ئه‌ڵمانی گه‌یشتۆنه‌ته به‌غداو كار له سه‌ر تۆرِو سیلڤه‌ری تۆری چاپ كردنی پاسیۆرت ده‌كه‌ن، له ئێسته‌دا ئێمه له هه‌ر یه‌ك له پارێزگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆژانه پتر له 500پاسپۆرتی جۆریAچاپ ده‌كرێت، له ئێسته‌دا له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین رێژه‌كه رۆژانه بۆ 700پاسپۆرت به‌رز بكه‌ینه‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له ئێسته‌دا پرۆژه‌یه‌كیان پێشكش به وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كان له هه‌ر پارێزگه‌یه‌كی هه‌رێم ژماره‌كه‌ی زیاد بكرێت به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی پاسپۆرت رۆژانه به چاپ بگه‌یه‌نین\""."