فوئاد حوسێن: تا به‌غدا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیار نه‌دات هه‌رێم هه‌ڵویست وه‌رناگرێ
له‌باره‌ی سه‌رله‌نوێ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق د. فواد حوسێن گوتی، ده‌بێ رێككه‌وتنێكی تر له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئیمزا بكرێ، كه به‌شێك له‌و هێزه بمێنێته‌وه یان نه، یان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بمێنێته‌وه، ئه‌وه ته‌نیا حكوومه‌تی عێراق بۆی هه‌یه ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌نجام بدات.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه و ناتوانێ بڕیار بدات، چونكه ته‌نیا حكوومه‌تی عێراق بۆی هه‌یه رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئیمزا بكات و بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی، تا ئێسته له به‌غدا باسی ئه‌و پرسه نه‌كراوه كه ئاخۆ ئه‌و هێزه بمێنێته‌وه یان نه، كه له به‌غداش باس نه‌كرێ هه‌رێمیش ناتوانێ هیچ هه‌ڵوێستێك وه‌ربگرێ.
زیاتر گوتیشی، راسته ئێسته له ناو شه‌قامدا ئه‌و بابه‌ته زۆر باس ده‌كرێ، به‌ڵام له ناو حكوومه‌ت و په‌رله‌مان جارێ هیچ باسێك له ئارادا نه‌بووه.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، كه به‌رێككه‌وتنی (سوفا) ناسراوه و له ساڵی 2008دا له نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا كرا، ده‌بێ تا كۆتای ئه‌مساڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكێشنه‌وه، كه ئێسته ژماره‌یان 48 هه‌زار سه‌رباز ده‌بێ.
له‌باره‌ی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كه تا ئێسته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و له‌وانه ماده‌ی 140 كه پێوه‌سته به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان د. فواد حوسێن گوتی، وه‌ك هه‌رێم ناتوانین باس له‌وه بكه‌ین ده‌بێ هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌كرێ له رووی \"ته‌حلیلی\"" باس بكرێ و ئێسته كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك هه‌یه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه، دوور نییه زۆر كێشه بێنه پێش و نازانرێ ئاسه‌واری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چی ده‌بێ.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم وێڕای ئاماژه‌كردن به‌وه‌ی ئێسته هه‌ندێك ده‌نگ له به‌غدا هه‌یه ده‌ڵێن عێراق له رووی ته‌ناهییه‌وه به‌ره‌و باشی ده‌چێ و سوپای عێراق ئێسته ده‌توانێ كۆنترۆڵی وڵاته‌كه‌ی بكات گوتی، ئاخۆ سوپای عێراق به‌ته‌نیا ده‌توانێ وڵاته‌كه‌ی بپارێزێ، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی پرسیاره؟"