وه‌زیری پلاندانان له‌گه‌ڵ شاندی (AGEF)ی ئه‌ڵمانی کۆده‌بێته‌وه
سه‌رۆکی شانده‌که باسی له کار‌و چالاکییه‌کانی رێکخراوه‌که‌یان کرد له هه‌رێمی کوردستان و تیشکی خسته‌سه‌ر خوله‌کانی راهێنان. باسی له‌وه کرد که به‌شداربووانی خوله‌کانی راهێنانی وته‌بێژ و به‌رپرسه‌کانی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم زۆر سوودمه‌ند بوون به‌و زانیارییانه‌ی له کۆرسه‌کان ده‌ستیان که‌وتوه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌کرد که له‌مه‌وداو سه‌نته‌ری (ETCC)ی ئه‌وروپی چالاکییه‌کانی (AGEF) ئه‌نجام ده‌دات.
وه‌زیری پلاندانان باسی له گرنگی راهێنان کرد بۆ کارمه‌ندانی حکومه‌ت و داوای له رێکخراوی (AGEF) کرد درێژه بده‌ن به‌م جۆره چالاکییانه. وه‌زیری پلاندانان پێشنیاری کرد (AGEF) کۆرسی تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم بکاته‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ میدیا و زانیاری و هه‌واڵ. له‌کۆتایدا وه‌زیری پلاندانان ئاماده‌باشی وه‌زاره‌تی پلاندانانی بۆ شانده‌که دووپات کردوه بۆ پێشکه‌شکردنی هاوکاری و کارئاسانی پێویست.