لیژنه‌ی كشتوكال بودجه‌ی وه‌گه‌رخستن و وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكال تاووتوێ ده‌كات

لیژنه‌ی كشتوكال بودجه‌ی وه‌گه‌رخستن و وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی كشتوكال تاووتوێ ده‌كات
سه‌عات 4ى پاش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ سێشه‌مه‌ 12/4/2011 سه‌باره‌ت به‌ تاوتوێكردنى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لێژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانى له‌گه‌ل جمیل سلێمان حه‌یده‌ر وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و ئه‌نوه‌ر عبدالقادر به‌رێوه‌برى گشتى پلاندانان كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌هۆڵى لێژنه‌ى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو به‌رێوه‌چوو تیشك خرایه‌ سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ى وه‌زاره‌ت و گفتوگۆ له‌باره‌ى بودجه‌ى وه‌گه‌رخستن و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو كراو پاشان پرۆژه‌كانى كشتوكاڵ و به‌نداوه‌كان و هاوكارییه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ جوتیاران خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ .
Top