راگه‌یانراوێك له‌ مه‌كته‌بى سیاسى، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان

راگه‌یانراوێك له‌ مه‌كته‌بى سیاسى، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان
ئێمه‌ هه‌ردوو لامان، پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م بارودۆخه‌ ناته‌ندورسته‌ى كه‌دوچارى په‌یوه‌ندیى نێوان لایه‌نه‌سیاسیه‌كانى كوردستان بۆته‌وه‌، برِوامان وابووكه‌ دیالۆگ و دانوستان، تاكه‌ رێگاى راستى چاره‌سه‌ر كردنى هه‌ركێشه‌و گرفتێكه‌، كه‌ روبه‌رِوى پرۆسه‌ى سیاسى ئه‌بێته‌وه‌.

به‌و ئاراسته‌یه‌شدا هه‌موو جۆره‌ هه‌نگاوێكمان ناوه‌ و ده‌ستپێشخه‌ریمان كردووه‌ و به‌په‌رۆشى و گه‌رم و گوریه‌وه‌ پێشوازیمان له‌ هه‌ر هه‌وڵێكى دایلۆگ و دانوستان كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و سیاسه‌ت و بروابونه‌شه‌وه‌ په‌یامى به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌نابى مه‌سعود بارزانى كه‌رۆژى10/4/2011 به‌شێوه‌یه‌كى كراوه‌ ئاراسته‌ى پارتى و یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزیسۆنى كرد.

راى ئه‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ به‌چاوى په‌رۆشه‌وه‌ ئه‌و بانگه‌وازه‌ دڵسۆزانه‌یه‌ى به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ئیجاب هه‌ڵ ئه‌سه‌نگێنین و پشتیوانى لىَ ئه‌كه‌ین و ئاماده‌یى خۆمان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانى بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن رائه‌گه‌یه‌نێن.



مه‌كته‌بى سیاسى مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیموكراتى كوردستان یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان

12/4/2011
Top