ئەمڕۆ سەرۆكایەتیى پەرلەمانى كوردستان و فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆن كۆ دەبنەوە

ئەمڕۆ سەرۆكایەتیى پەرلەمانى كوردستان و فراكسیۆنەكانى ئۆپۆزسیۆن كۆ دەبنەوە
كاردۆ محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند چاوەڕوان دەكرێ ئەمڕۆ دانیشتنێك لە نێوان سەرۆكایەتیی پەرلەمان و فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆ تاوتوێكردنی یاداشتێكی ئۆپۆزسیۆن، كە داوا دەكات ئەجیندای دانیشتنەكانی پەرلەمان بگۆڕدرێ و تاوتوێكردنی داخوازیی خۆپێشاندەران لە ریزی پێشەوەی كارنامەی پەرلەمان بێ، بەڕێوە بچێ\".

ماوەیەكە هەر سێ فراكسیۆنى ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانى كوردستان (گۆڕان، یەكگرتووى ئیسلامى و كۆمەڵى ئیسلامى) بایكۆتى دانیشتنە ئاساییەكانى پەرلەمانیان كردووە و جەخت لەوە دەكەن، تا ئەو كاتەى پەرلەمان دانیشتنەكانى بەنائاسایى نەكات و تایبەتى نەكات بە تەنگژەى ئێستەى هەرێم و داواكارییەكانى خۆپێشاندەران، بەشدارى دانیشتنەكان ناكات.

بەڵام پەرلەمان لەسەر دانیشتنە ئاساییەكانى خۆى بەردەوامە.

-ئاكانیوز"
Top