كونسوڵى گشتى شانشینى ئه‌رده‌نى هاشمى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو
پاشان له دانیشتنێكدا باس له ده‌سپێكى قۆناغێكى تازه له په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى عیراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى له مێژینه‌ى هه‌ردوو گه‌لى ئه‌رده‌ن و كوردستان كرایه‌وه و ئومێدیان خواست كردنه‌وه‌ى كونسوڵگه‌رى شانیشنى ئه‌رده‌نى هاشمى ته‌كانێك به په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا بدات. فایز فرحان ئه‌لخوورى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربرِى كه وه‌ك یه‌كه‌م كۆنسوڵى گشتى شانیشنى ئه‌رده‌ن ده‌ست به‌كارده‌بێت و سوپاسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ى لێیكرا.
به‌رِێزیان پابه‌ندبوونى خۆى ده‌ربرِى بۆ كاركردنى بۆ به‌ره‌وپێش بردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و ئاماده‌یى شانشینى ئه‌رده‌نى ده‌ربرِى بۆ هاوكارى و پشتگیرى كردنى وولاَته‌كه‌ى له پرۆسه‌كانى وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گشت بواره‌كانى تر. هه‌روا گووتى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كان به‌نیازین نووسینگه‌یه‌كى بازرگانى له‌ناو باڵه‌خانه‌ى كونسوڵگه‌رى گشتى بكه‌ینه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا وێرِاى نیشاندانى خۆشحاڵى خۆى بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ى شانشینى ئه‌رده‌نى هاشمى، پیرۆزبایى گه‌رمى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئاراسته‌ى كونسوڵى گشتى ئه‌رده‌ن له هه‌رێم كرد به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى. هاوكات ئاماده‌یى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى نیشاندا بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له پێناو سه‌رخستنى كاره‌كانیان له هه‌رێم و هیواى خواست بتوانن ئاستى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوولا له بوارى سیاسى و ئابوورى و كه‌لتوورى په‌ره پێبده‌ن به شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تى هه‌ردوولا بێت.
جێگه‌ى باسه دواى سه‌ردانه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى به‌رِێز مسعود بارزانى له ته‌موزى ساڵى 2010 بۆ شانشینى ئه‌رده‌نى هاشمى، به‌رِێز شا عه‌بدوڵلاَ شاى ئه‌رده‌ن ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى كونسوڵگه‌رى ولاَته‌كه‌یان له هه‌رێمى كوردستان. به‌م شێوه‌یه ئه‌رده‌ن ده‌بێته دووه‌مین ولاَتى عه‌ره‌بى كه نوێنه‌رایه‌تى دیپلۆماسى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه.