كۆنفرانسی بازرگانی ئیسپانیا‌و كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو
دوێنێ به به‌شداری پتر له200كۆمپانیای عێراق و هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئسپانیا، یه‌كه‌م كۆنفرانسی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئیسپانیا له هوتێل رۆتانا له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو.
كۆنفرانسه‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌میر عه‌بدولڵا مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارو وه‌زیرانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان و عێراق و ئیسپانیا به‌شداربوون، كه ماوه‌ی2رۆژ ده‌خایه‌نێت.
دابان عه‌بدولكه‌ریم به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ئیسپانیا رایگه‌یاند: له لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زانیاری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ئینستتیوتی ئیسپانی بۆ بازرگانی ده‌ره‌كی به هاوكاری ئێمه سازكراوه.
روونیشیكرده‌وه: له‌م كۆنفرانسه‌دا پتر له 140كۆمپانیای عێراق و كوردستان و عێراق و 45كۆمپانیای بازرگانی ئیسپانی به‌شدارییان كردووه، له بواری رێگاوبان، وزه(نه‌وت و گاز و كاره‌با)، ئاو، چاره‌سه‌ركردنی ئاوی به كارهاتووو زبڵء خاشاك، بیناسازی، كارزباری ئه‌ندازیاری، چاودێری ته‌ندروستی، كستوكاڵ، پێوه‌ندیء كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له خۆده‌گرێت\".
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه‌ش كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی ده‌بێت له‌سه‌ر هاتنی وه‌به‌رهێنه‌رو بارزگانانی ئیسپانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی كاركردن.
دواتر وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند: ئێمه له كوردستان پێویستیمان به ئه‌زموونی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵاتی ئیسپانیا هه‌یه، بۆیه لێره هه‌موو ده‌رفه‌تێك خراوه‌ته روو به مه‌به‌ستی هاندانی بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان به مه‌به‌ستی كاركردن
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرنگی به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه‌كرد و جه‌ختیشی له سه‌ر بایه‌خی هاتنی كۆمپانیا‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیسپانیا بۆ ئه‌مرِۆی كوردستان ده‌كرد، هاوكات بوونی ده‌رفه‌تی له بار‌و بوونی سه‌قامگیری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له كوردستان كه كاریگه‌ریی ئه‌رِێنی له سه‌ر هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆ كوردستان هه‌یه بۆ ئاماده‌بووان خسته‌روو."