دووباره متمانه به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه درایه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (10ی نیسان/ئه‌پریل/2011) كاتژمێر سێ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ژماره هه‌شتی نائاسایی خوولی گرێدانی دووه‌م له‌ساڵی دووه‌می خوولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی به‌لێپرسینه‌وه له‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان \""شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا\"" ده‌ست پێكرد.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتار له‌لیستی كوردستانی \""قادر حه‌سه‌ن\"" تایبه‌ت بۆ رادیۆ‌و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر وتی: زۆرترین پرسیاری ئاراسته‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه كرا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی هه‌ر سێ فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) و هه‌روه‌ها چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه پرسیاره‌كانیان ئاراسته‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه كرد.
زیاتر روونیكرده‌وه، له‌چوارچێوه‌ی پرسیاره ئاراسته‌كراوه‌كانیاندا په‌رله‌مانتاره ئۆپۆزسیۆنه‌كان داوای ده‌ستله‌كاركشاندنه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یان كرد، به‌ڵام دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه یاخود متمانه پێدانه‌وه به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی خرایه‌ده‌نگدان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی ده‌یانویست رێگربن له‌ده‌نگدان، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێ وتن كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
په‌رله‌مانتار قادر حه‌سه‌ن وتی: په‌رله‌مانتارانی هه‌ر سێ فراكسیۆنی (كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو) به‌شداریان له‌ده‌نگدانه‌كه نه‌داو له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه ده‌رچوون، ئه‌وه‌بوو به‌كۆی 68 ده‌نگ دووباره متمانه به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه درایه‌وه كه درێژه به‌ئه‌رك و كاره‌كانی خۆی بدات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیستی كوردستان وتیشی: له‌میانه‌ی پرسیاره‌كانیاندا په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كان دیاربوو كه به‌ڵگه‌كه‌كانیان ناته‌واو بوو بۆیه پرسیاره‌كانیان بێ هێز بوو و دڵنیاش بوون له‌وه‌ی دانیشتنه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندان نییه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكیاندا دانیشتنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان تێپه‌ڕێنن و به‌ده‌نگدان نه‌گات، بۆیه رێگریش بوون له‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه یاخود پێدانه‌وه‌ی متمانه به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه بكرێت.
-PNA"