ئه‌مرِۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنی نا ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ په‌رله‌مانی كوردستان میوانداری جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له هه‌فته‌ی پێشوودا كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان له دوو دانیشتنی نا ئاسایی‌دا میوانداری هه‌ر یه‌ك له وه‌زیری ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.
دڵشاد شه‌هاب جێگری سه‌رۆكی فراكسۆنی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" دوای نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌مم په‌رله‌مانی كوردستانی كوردستان میوانداری جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" میوانداری كردنی ناوبراو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه له سه‌ر رووداوه‌كانی 17ی شوباتی رابردوو، هاوكات وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارانیش ده‌داته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" برِیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووش په‌رله‌مان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست میوانداری كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆ بكات\"".
كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسۆنی گۆرِان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند\""فراكسۆنه‌كه‌یان به‌شداری دانیشتنه نا ئاساییه‌كانی تایبه‌ت به میوانداری كردنی وه‌زیری ناوخۆ و پێشمه‌رگه ده‌كات\""."