كوردى رِۆژئاوا ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و ئه‌مه‌ریكا هۆشدارى ده‌داته ده‌سه‌ڵاتداران
گوڵان/س.م
ئه‌مرِۆ شه‌ممه، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ى به‌كارهێنانى هێز دژى خۆپیشانده‌ران ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى سوریاوه، كه بوه هۆى كوشتنى زیاتر له 25 خۆپیشانده‌ر.
خۆپیشاندانه‌كان له وڵاتى سوریا به‌رده‌وامى هه‌یه و له‌میانه‌ى رِوبه‌رِوبونه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانى سوریا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، به‌پێى سه‌رچاوه‌كان زیاتر له 25 خۆپیشانده‌ر كوژراون و ژماره‌یه‌كى زۆریش برینداربون.
له‌درێژه‌ى خۆپیشاندانه‌كانیشدا هه‌زاران هاوڵاتى دانیشتوى شارى قامیشلو ى رِۆژئاواى كوردستان رِژانه سه‌رشه‌قام و داواى مافه‌كانی خۆیان ده‌كرد، و ئیدانه‌ى كوشتنى خۆپیشانده‌رانیان كرد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه.
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كدا، \"باراك ئۆباما\"" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئیدانه‌ى كوشتنى خۆپیشانده‌رانى كرد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانى سوریا، و هه‌روه‌ها دژایه‌تى خۆى نیشاندا بۆ به‌كارهێنانى توندوتیژى له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا كرد له‌گه‌ڵ به‌كارنه‌هێنانى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌ران، ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان رِابگرن.
به‌پێى لێدوانى شایه‌تحاڵه‌كان، 22 خۆپیشانده‌ر له شارى ده‌رعا كوژران به گولله‌ى هێزه ئه‌منیه‌كان، و له‌شارى \""حمس\""ـیش 3 خۆپیشانده‌ر كوژران.
له‌لای خۆیه‌وه كه‌ناڵى فه‌رمى حكومه‌تى سوریا بڵاوى كرده‌وه: 19 كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كانى سوریا به گولله‌ى خۆپیشانده‌ران كوژراون، له‌میانه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى دواى نوێژى هه‌ینى سوریا.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره"