ڕۆبه‌رت گه‌یتس : ئه‌مریكا به چاوێكى دۆستایه‌تى سه‌یرى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
له كۆبوونه‌یه‌كدا وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ستایشى ڕۆڵ و سه‌ركردایه‌تى سه‌رۆك بارزانى له پێكهێنانى حكومه‌تى فیدراڵى عێراقدا كرد و پشتگیرى خۆشی بۆ ته‌واوكردنى پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌تایبه‌تى له پڕكردنه‌وه‌ى پۆسته ئه‌منییه‌كان كه تائێستا یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه , دووپاتكرده‌وه .
له‌لایه‌كى دیكه‌وه تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق و وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پاش كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌و ووڵاته له عێراق و ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو ووڵات به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تى , ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تیایدا وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا جه‌ختى له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى ووڵاته‌كه‌ى به تێكڕاى ئه‌و ڕێككه‌وتنانه كرده‌وه كه له نێوان عێراق و ئه‌مریكادا مۆركراون , سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان , ئه‌وا ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا , ته‌ئكیدى له‌سه‌ر دۆستایه‌تى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مریكا كرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌مریكا به چاوێكى دۆستایه‌تى سه‌یرى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له‌چوارچێوه‌ى عێراقێكى فیدراڵ و دیموكراتیدا , په‌یوه‌ندییه‌كى تایبه‌ت هه‌ردوولاى پێكه‌وه به‌ستۆته‌وه و له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین .
سه‌باره‌ت به‌و ته‌حه‌ددییاتانه‌ى كه ڕووبه‌ڕووى عێراق ده‌بنه‌وه , وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا ڕوونى كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ته‌حه‌دییاتانه به‌ڵام عێراق له پێگه‌یه‌كى به‌هێزدایه و ڕه‌وشه‌كه‌شی بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه , ئومێدبه‌خشه .
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسگوزارى خۆیی و گه‌لى كوردستانى ئاراسته‌ى وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كرد بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ى كه له ئازادكردنى گه‌لانى عێراق له دیكتاتۆرییه‌ت به‌خشی و ته‌ئكیدیشى له پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به تێكڕاى ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌دا كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵیدا هه‌یه‌تى , سه‌باره‌ت به پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غداش , سه‌رۆك بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه تا ئێستاش هه‌ندێك پرس و دۆسییه به‌هه‌ڵواسراروى ماونه‌ته‌وه كه ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى گشتى و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 ى ده‌ستوور و بودجه‌ى پێشمه‌رگه و یاساى نه‌وت و غاز هه‌ندێكیانن و وا پێویستیشه به‌پێی ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق چاره‌سه‌ر و یه‌كلابكرێنه‌وه .
له دۆسێیه‌ى ناوچه دابڕێنراوه‌كانى كوردستانیش , سه‌رۆك بارزانى خۆشحاڵى خۆیی به‌و هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه ده‌ربڕى كه له چوارچێوه‌ى پێكهاته‌ى ئاسایشى هاوبه‌شى ناوچه دابڕێنراوه‌كان , له نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى ئه‌مریكا دا هاتۆته‌كایه‌وه , ئه‌وه‌ش وه‌ك سه‌رۆك بارزانى باسیكرد , هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ ڕاگرتنى ئارامى و ئاسایش و سه‌قامگیرى ئه‌و ناوچانه .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان دوا و به‌سه‌ردانێكى مێژوویی وه‌سفكرد و ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ردانه ده‌بێته مایه‌ى به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا .
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوخۆیی عێراقیش , سه‌رۆك بارزانى ڕایگه‌یاند كه وێڕاى بوونى ته‌حه‌ددییاتى زۆر , به‌ڵام عێراق له وه‌چه‌رخانێكى دیموكراتیدایه و هه‌نگاوی جدیشى بۆ چه‌سپاندنى سیستمى دیموكراتییه‌ت هه‌ڵهێناوه , هه‌ر له‌و ڕووه‌وه سه‌رۆك بارزانى ڕوونى كرده‌وه كه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ستراتیژى له‌سه‌ر سیستمى دیمو‌كراتى له عێراقدا نیه , ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك گیروگرفتى سیاسی له‌ئارادان , به‌ڵام هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیرییه‌كه‌ى ناكه‌ن و ئیراده‌یه‌كى به‌هێزیش بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌یه .