هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌شتی ئاسمانی كۆمپانیای توركش ئێرلاین بۆ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات
له‌و باره‌یه‌وه مه‌حمود حسێن مزوری به‌رِێوه‌به‌ری گشتی لقی هه‌ولێری كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین به PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانی توركش ئێرلاین برِیاره له‌سه‌عات 11:15 خوله‌ك له‌ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ده‌ستپێبكات و سه‌عات 1:10 خوله‌كی نیوه‌رِۆ بگاته هه‌ولێرو دواتر له‌سه‌عات 2:45 خوله‌ك له‌هه‌ولێره‌وه به‌رِێده‌كه‌وێت و له‌سه‌عات 5:10 خوله‌كه‌وه ده‌گاته‌وه ئه‌سته‌نبوڵ.
وتیشی: دوای كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئه‌م كۆمپانیایه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر برِیاره هه‌فتانه دوو گه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجام بدات كه ئه‌ویش له‌رِۆژانی یه‌ك شه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌دایه.
ئاشكراشیكرد: كردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی ئه‌م كۆمپانیا توركییه دوای گرێبه‌ستی نێوان ئه‌م كۆمپانیایه‌و گروپی كۆمپانیاكانی ستێر گروپ– ی خۆماڵی دێت و له‌سه‌ره‌تادا گه‌شته‌كانی ته‌نها له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت و تائێستا برِیار له‌سه‌ر گه‌شتی كۆمپانیاكه بۆ فرِۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نه‌دراوه .
وتیشی: كۆمپانیای توركش ئێرلاین یه‌كێكه له‌كۆمپانیا گه‌وره‌كانی توركیا له‌بواری گه‌شتی ئاسمانی و له‌یه‌كه‌م گه‌شتیشیدا بۆ فرِۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر چه‌ند به‌رِێوه‌به‌رو كارمه‌ندێكی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌گه‌نه شاری هه‌ولێر.