رێككه‌وتنامه‌یه‌ك بۆ خستنه‌سه‌ر كاری گه‌نجان له‌پڕۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تدا مۆرده‌كرێت
وتیشی: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ی كه ژووره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و 2 رێكخراوه‌دا ئیمزای كردووه، ده‌بێت بۆ ماوه‌ی ساڵێك هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ته‌واو له‌نێوان هه‌ردوولادا بكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ندین خولی راهێنان بۆ چۆنیه‌تی خستنه‌سه‌ر كاری گه‌نجان له پڕۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌روه‌ها هه‌وڵیشده‌درێت له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین به‌رنامه‌و بواری تره‌وه كار بۆ په‌ره‌پێدانی خوله‌كانی راهێنان و خستنه‌سه‌ر كاری گه‌نجان بكرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا هاوكاری گه‌نجان و لاوان بكرێت له‌ڕووی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی شاره‌زایی و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌و كاره‌كانیاندا، بۆئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێن.
راشیگه‌یاند: به‌پێی رێككه‌وتنامه‌كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت كه بتوانرێت له داهاتوودا پردێكی په‌یوه‌ندی له‌نێوان گه‌نجان و بانكه‌كاندا دروست بكرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن قه‌رزی پێویست بۆ پڕۆژه‌كانیان له بانكه‌كان وه‌ربگرن، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاره له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌نته‌ری زانیاری و په‌ره‌پێدانی كار له‌ژێر دروشمی (پڕۆژه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره‌و ده‌ست به‌كار بكه) چه‌ندین خولی راهێنان بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان و كارمه‌ندان بكاته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو رێكخراوی (یونۆپس) و (ئای ئیل ئۆ) هاوكارییه‌كی ته‌واوی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و خولانه ده‌كه‌ن و بودجه‌یه‌كی پێویستیش بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و 2 رێكخراوه‌وه ته‌رخانكراوه، بڕیاریشه تیمێكی راوێژكاری و سه‌رپه‌رشتیاری بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و خولانه‌و سه‌رخستنی پڕۆژه‌كه پێكبهێنرێت.
-pukmedia