چاوه‌رِوان ده‌كرێت 16هه‌زار چه‌كی قه‌ره‌بوو به سه‌ر ئاواره‌و هاورده‌كان دابه‌ش بكرێت
ئه‌مرِۆ پێنج شه‌مم سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی140 رایگه‌یاند، له‌مساڵدا 16هه‌زار چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به سه‌ر هاووڵاتیانی ئاواره‌و هاورده‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
نه‌رمین عوسمان جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی 140به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی چه‌كی قه‌ره‌بوو به عه‌ره‌به هاورده‌كان له سنوری پارێزگه‌ی كه‌ركووك و شارۆچكه‌ی خانه‌قین به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستاش به‌شێك له‌وانه‌ی ناویان گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووكه سه‌ردانی ئۆفێسه‌كانیان نه‌كردووه بۆ وه‌رگرتنی برِه پاره‌كه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی چه‌كی قه‌ره‌بوو به هاورده‌كان، پرۆسه‌ی دابه‌ش كردنی چه‌كی قه‌ره‌بوو به هاووڵاتیانی كوردی ئاواره‌ش ده‌ست پێ ده‌كات\"".
وتیشی\"" برِی172ملیار دینار بۆ دابه‌ش كردنی چه‌كی قه‌ره‌بوو ته‌رخان كراوه، چاوه‌رِووان ده‌كرێت له‌مساڵدا16هه‌زار چه‌كی قه‌ره‌بوو بێته دابه‌ش كردن\""."