وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
شه‌وی رابردوو 6/7-4 رۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراودا گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌سه‌ردانه‌كه‌دا قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراقدا تاووتوێ بكات.

له‌و چوارچێوه‌چێوه‌یه‌دا چاوه‌ڕوانده‌كرێت گه‌یتس دیدارو كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامبدات و سه‌ردانی چه‌ند باره‌گه‌یایه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بكات و دواتریش به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان بگاته‌ هه‌ولێری پایته‌خت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكا بخاته‌ به‌رباس و كۆبوونه‌وه‌.
Top