سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشهاته‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكرد

سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشهاته‌ هه‌نووكه‌ییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكرد
چوارشه‌ممه‌ 6/4/2011 هه‌ر دوو به‌رێزان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ و مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین كۆبوونه‌وه‌.

له‌و كۆبوونه‌وه‌ دوو قۆڵییه‌دا هه‌ر دوو سه‌رۆك باری عیراق به‌ گشتی و هه‌رێمی كوردستانیان به‌ تایبه‌تی له‌ به‌ر رۆشنایی دوایین پێشهات و گۆڕانكاریی له‌ هه‌موو ئاست و بواره‌كاندا تاووتوێ‌ كرد و بیروڕاش ئاڵوگۆڕ كرا له‌ سه‌ر رێوشوێنه‌كانی چاكسازی له‌ كاروباره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر دوولاش ته‌ئكیدیان له‌ پێویستی پاراستنی ئاسایشی كوردستان و پته‌وكردنی نێو ماڵی كوردستان كرده‌وه‌.
Top