راگه‌یاندراوێكی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌په‌لاماردانی پایه‌گایه‌كی سه‌ربازیی ئێران
ته‌ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه كه‌نابێ هیچ هێزو لایه‌نێك خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر ولاَتێكی دراوسێ به‌كار بهێنێت، له‌پێناو پاراستنی ئاسایش و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێشدا ، پێویسته هه‌موو لایه‌كمان به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌رژوه‌ندی هاوسێیه‌تی رێگری له‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره بكه‌ین.
ئێمه پێمان وایه ئه‌م جۆره په‌لاماردانانه به‌پله‌ی یه‌كه‌م زیان به به‌رژوه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتوانی ناوچه سنووریه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و دۆخێكی نائارام و مه‌ترسیدار دروست ده‌كه‌ن، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌خاته‌گه‌رِ بۆ رێگه گرتن له‌دووباره بوونه‌وه‌ی په‌لاماری له‌م جۆره، له‌هه‌مان كاتدا داواش ده‌كات كه‌هه‌موو لایه‌ك به‌گیانی به‌رپرسیارێتی و لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش كێشه‌و گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكه‌ین كه‌خزمه‌تی ئارامی و به‌رژوه‌ندی ناوچه‌كه‌مان بكات.