كه‌مال كه‌ركووكی: په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به برِیاری چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك هه‌لناوه‌شتێه‌وه
كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به برِیاری چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك هه‌لناوه‌شتێه‌وه.
كه‌ركووكی ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند\" په‌رله‌مانی كوردستان له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هاتۆته هه‌ڵبژاردن و متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی به ده‌ستهێناوه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئه‌و په‌رله‌مان متمانه‌ی پێدراوه‌و مانگی رابردووش بۆ جاری دووه‌م پرسی پێدانی متمانه به كابینه‌كه خراوه‌ته ده‌نگدانی و بۆ جاری دوه‌می ده‌نگی پێدراوه‌ته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم به ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان پێكهاتووه، بۆیه به برِیار و داواكاری چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك هه‌ڵناوه‌شێته‌وه\"".
وتیشی\"" ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له به زۆرینه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به ده‌ست هاتووه، به‌ڵام لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن ده‌نگی كه‌متری هێناوه‌و ناكرێ لایه‌نی كه‌مینه كوده‌تا له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بكات\""."