كوردی سوریا ئاماده‌نیین دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریا ئه‌نجام بده‌ن
خۆپیشاندانه‌كانى سوریا به‌رده‌وامى هه‌یه و حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، وكوردانى سوریا ئاماده‌نیین به‌ژدارى له‌و لیژنه‌یه بكه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى \"به‌شار ئه‌سه‌د\"" سه‌رۆكى سوریا لیژنه‌یه‌كى پێكهێنا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌و وڵاته و له‌نێوانیاندا كێشه‌ى كورد، و بانگێشتى ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانى كورداى كرد بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه به‌ڵام كورده‌كان رِه‌تیان ده‌كه‌نه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه بكه‌ن.
هۆكارى ئه‌نجامنه‌دانى دانوستانى كورده‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى سوریادا ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ هه‌وڵنه‌دان بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌ى كورد وه‌كو نه‌ته‌وه، و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى سوریا ده‌یه‌وێت ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر دابینكردنى خزمه‌تگوزارى بكات بۆ كورد.
ماوه‌یه‌كه خۆپیشاندان له‌زۆرێك له‌ناوچه‌كانى سوریا ده‌ستى پێكردوه و تادێت خۆپیشاندانه‌كانیش فراوانترده‌بێت، و كورده‌كانى ئه‌و وڵاته‌ش به‌ژداریان له خۆپیشاندانه‌كان كردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد.
سه‌رچاوه/PNA"