سه‌رحه‌د قادر: له‌وه‌ته‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه جێگیر بووه رێژه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان كه‌م بۆته‌وه
بهرِێوهبهری پۆلیسی شار‌و شارۆچه‌كانی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێ له‌وه‌ته‌ی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری كه‌ركوك جێگیر بوونه رێژه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبۆته‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بهرِێوهبهری پۆلیسی شار‌و شارۆچه‌كه‌كانی كه‌ركوك عه‌مید سه‌رحه‌د قادر دووپاتی كرده‌وه له‌وه‌ته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری كه‌ركوك جێگیر بوونه رێژه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان بهرِێژهی 80% كه‌میكردووه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه چوونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك پشتگیرییه‌كی باش بوو بۆ پۆلیسی شاره‌كه بۆ رێگه‌گرتن له هه‌وڵ و كاره تیرۆریستییه‌كان، روونیشی كرده‌وه له‌وته‌ی ئه‌و هێزانه له ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری شاره‌كه جێگیر بوونه رێگاكان و ناوچه‌كه به گشتی ئه‌مین و پارێزراون و هه‌موو ئه‌و رێگه‌و بۆشاییانه‌ش كۆنترِۆڵكراون كه تیرۆریستیان دزه‌یان لێوه ده‌كردوو دژی دانیشتووانی كه‌ركوك نیاز‌و مه‌رامی خراپی خۆیان لێ جێبه‌جێ ده‌كرد.
جێی باسه له‌وه‌ته‌ی كۆتاییه‌كانی مانگی رابردووه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵ و په‌لامارێكی تیرۆریستان و عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان و كۆنه به‌عسییه‌كان و چه‌كدارانی سوپای نه‌قشبه‌ندی كه كاریان ده‌كرد بۆ په‌لاماردانی كه‌ركوك ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داموده‌زگا حكومی و ده‌ركردنی پارته كوردییه‌كانی كه‌ركوك له ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری كه‌ركوك جێگیر بوونه.