كۆمه‌ڵه‌ی گوڵان له‌باره‌ی كۆنفرانسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ركرد
وێنه‌یه‌كی روونكردنه‌وه‌كه كه به‌ده‌ستی ئاژانسی په‌یامنێر كه‌وتووه، ئه‌مه‌ش دهقهیهكهیهتی:
يه‌کێک له دڕنده‌ترین زنجیره تاوانه‌کان که به درێژایی مێژوو له لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستان دژ به گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام دراوه، ئه‌نفال و کیمیاباران کردنی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی تری کوردستان بوو.
وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مرۆیی له‌سه‌ر هه‌ر هه‌موومان و به‌بێ جیاوازی به ئه‌مانه‌تیشه‌وه کار و چاڵاکی بێسنووری بۆ بکه‌ین .
بۆ یه‌که‌م جار کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به ده‌م ئاهو نوزه‌ی سه‌دان هه‌زار دایکانی جه‌رگبڕاوی کورد هاتن، له‌به‌ر ئاشکرابوونی دڕنده‌یی تاوانه‌کان، سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ستی به شه‌رمه‌زارییه‌کی زۆر کرد که ناچار بوو ئیتر بێ ده‌نگ نه‌بێت.
بڕیارێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رچوو وه‌ک قه‌ره‌بوویه‌کی یاسایی جیهانی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه، ناوچه‌یه‌کی ئارامیان دامه‌زراند، بۆ به‌رگری کردن و پارێزگاری له پاشماوه‌ی رزگاربووانی پرۆسه‌کانی قڕکردن و داڵدهکردنیان.
به هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی هه‌موو لایه‌ک توانرا گه‌شه‌ی پێ بدرێ، بگه‌یه‌ندرێته ئاستی دروست بوونی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌مڕۆ که به ده‌ستووری عیراقيش هه‌مواری لێ‌کرا، وه‌ک هه‌رێمی کوردستان، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش پشتگیری و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌کات، وه‌ک هه‌رێمێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه قه‌ره‌بووی خوێنی قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و گشت شه‌هیدانی خه‌باتی رێگای رزگاری کوردستانه که بۆته داڵده‌یه‌ک بۆ هه‌موومان و پارچه‌کانی تری کوردستانیش؛ هه‌ر هه‌وڵیک بۆ جوانکردنی ئه‌م ئه‌زموونه هه‌وڵه بۆ فه‌رامۆش نه‌کردنی خوێنی شه‌هیدان و وه‌بیرهێنانه‌وه‌یان و به پێچه‌وانه‌ش هه‌ر هه‌وڵێک بۆ ناشیرین کردنی ئه‌م ئه‌زموونه هه‌وڵه بۆ زڕاندنی ناوی قوربانیان.
ئه‌م ئه‌زموونه دوو ده‌ستکه‌وتی فره مه‌زنی بۆ گه‌له‌که‌مان به‌ده‌ست هێناوه ،
سه‌رباری هه‌موو که‌مووکورتییه‌کان:
1- ئه‌من و ئاسايیشێکی پته‌وی له ناوچه‌کانی هه‌رێم به‌رقه‌رار کردووه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بووایه زاخۆ و حاجی ئۆمه‌ران و پێنجوێنیشمان به‌خۆ ڕه‌وا نه‌ده‌دیت؛ که حکوومه‌تی عێراق به هه‌موو ئه‌زموون و توانای خۆی نه‌یتوانیوه وه‌ک ئێمه ئه‌و کاره به سه‌رکه‌وتوویی به‌رجه‌سته بکات که جێی شانازییه بۆ هه‌موومان.
2- هه‌رێمێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، به ستانهوی به تۆره پێشکه‌وتووه‌کانی سه‌رده‌م و گواستنه‌وه‌ی جیهانی، هه‌روه‌ها گه‌شه‌یه‌کی بێسنووری ئابووری و بازرگانی و کۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنبیری، دروست کردنه‌وه‌ی ژێرخانه‌کان و هتد.
یه‌کێک له ئاسه‌واره هه‌ره سه‌خته‌کانی قڕکردن که گوزارشت له سه‌ختی خه‌بات و به‌رخۆدان ده‌کات، دابڕانی ناوچه‌یه‌که به درێژایی نێوان به‌دره و شنگال، به هه‌موو شار و شارۆچکه‌کان که له ڕاستیدا گوزارش له سنووری نه‌خشه‌ی کوردستان ده‌کات (داماڵین و دابڕانی ئه‌و ناوچانه به مه‌به‌ستی بچووک کردنه‌وه‌ی کوردستانه). خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه هه‌تا ئه‌مڕۆش به ده‌ست سیاسه‌تی شۆڤینييهکان ده‌ناڵێنن که ده‌بووایه هه‌موو هه‌وڵ و توانا و وزه‌کان چڕ بکرێنه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
مه‌به‌ستمان له‌و په‌یام و روونکردنه‌وه‌یه ئه‌ویه که چه‌ند هه‌واڵێک بڵاو کراونه‌ته‌وه له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن وه‌ک رۆژنامه‌ی ئاوێنه:
(( به سه‌رپه‌رشتی هه‌ر یه‌ك له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، فراكسیۆنی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و گروپی دۆستانی كورد له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، كۆنفرانسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ساز ده‌كرێت. یەکەمجارە کۆنفرانسێک لەو ئاستەدا لەسەر پرسی کۆمەڵکوژی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپادا بەڕێوەبچێت)) ئێمه له کۆمه‌ڵه‌ی گوڵانی/ سوید، پێشه‌کی ده‌ستخۆشی له‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین و ماندووبوونه‌کانیان زۆر به گرنگ ده‌نرخێنین و ئومێده‌وارین کۆنفرانسه‌که‌یان سه‌رکه‌وتوو بێت و په‌یامه‌که‌یان بگاته ئامانج، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێی تێبینی ئێمه بوو که ده‌ڵین یه‌که‌مجاره کۆنفرانسی وا به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئایا ئه‌وان چۆن ئه‌و مافه به خۆیان ده‌ده‌ن هه‌وڵه‌کانی خه‌ڵکانی دڵسۆزی وه‌ک خۆیان بسڕنه‌وه و ته‌نها خۆیان به خاوه‌نی گۆڕه‌پانی خه‌بات بزانن و بێ ڕێزی به هه‌وڵ و ماندووبوونه‌کانی خه‌ڵکی تر بکه‌ن که ته‌نها ئه‌وانن خه‌مخۆر.
با بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌رشیفی کار و چالاکییه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له 2009.04.02 بزانن که کۆمه‌ڵه‌ی گوڵان هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لیبراڵه‌کان له فراکسێونی راست له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سمینارێکمان به‌رێوه‌بردووه، به ناوی جینۆسایدی گه‌لی کورد به به‌شداری ئۆلی شمید، فریدریک ماڵم، دکتۆر مه‌حه‌مه‌د ئیحسان، دکتۆر منذر الفضل، دکتۆر به‌ختیار جاف، کاک بورهان جاف؛ له‌گه‌ڵ نمایش‌کردنی فیلمی دایکانی من.
وه‌ک مێژووی وهبیرهێناونهوه کاتێک که چووینه ناو ئۆفیسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئۆلی شمید که نوێنه‌ری سویده، دیتمان چه‌ند به به‌رزو پیرۆزی رێز له خه‌باتی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان ده‌گرن، به هه‌ڵواسینی وێنه‌یه‌کی خۆی که له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌ریم کاک مه‌سعوود بارزانی گرتبووی، له کاتی سه‌ردانیان بۆ کوردستان و چاوپێکه‌وتنیان له باره‌گای پیرمام.
ئه‌و خه‌باته‌ی ئێمه‌ش له کۆمه‌ڵه‌ی گوڵان ده‌یکه‌ین بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی تاوانه‌کانی جینۆساید هیچی که‌متر نییه له رێکخراوه‌کانی تر، به‌ڵکوو زیاتر به ئه‌مانه‌ته‌وه و پرۆفیشۆناڵتر و ئه‌کادیمی تر له روانگه‌ی پێوه‌ره‌کانی جیهانی
به‌ڕێوه‌یده‌به‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆکه جێگای شانازییه بۆ ئێمه که یادی 11ی ئاداری پارساڵی په‌رله‌مانی سوید بکه‌ینه‌وه که بۆ یه‌که‌مجار بوو له جیهاندا په‌رله‌مانی وڵاتێکی وه‌ک سوید، به‌فه‌رمی ناساندنی ئه‌نفال بخاته ده‌نگدان که ته‌نها یه‌ک کورد ئاماده‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ببوو، ئه‌ویش به‌رپرسی مه‌له‌فی پرسه‌کانی جینۆساید بوو له کۆمه‌ڵه‌که‌مان هه‌ڤاڵمان سه‌ڵاح که‌رکوکی.
هه‌زاران هه‌زار سڵاو له گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نفال هه‌ڵه‌بجه و گشت ناوچه‌کانی تری کوردستان.
سه‌ری رێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نوێنین
داواکارین له خودا که کوردستانی خۆشه‌ویستمان بۆ بپارێزێ
بژی کورد بژی کوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی گوڵان
11ی ئاداری 2011 سوید