ئۆجه‌لان هه‌رِه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات

ئۆجه‌لان هه‌رِه‌شه‌ له‌ توركیا ده‌كات

گولاَن/ساڵح محمد
سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كودستان كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌ دوا مۆڵه‌ت له‌به‌رده‌م حكومه‌تى توركیا داده‌نێت بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌ریه‌كان و داوا ده‌كات پێش ئه‌و واده‌یه‌ وه‌لاَم بدرێنه‌وه‌ ئه‌گه‌رنا ده‌ست به‌ چالاكیه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

(عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان) سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ میانى چاوپێكه‌وتنى به‌ پارێزه‌ره‌كه‌ى رِایگه‌یاند:
31ـى ئه‌م مانگه‌ دوا واده‌ى ئه‌و ئاگربه‌سته‌یه‌ كه‌ پارتى كرێكارانى كوردستان رِایگه‌یاندوه‌ و ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و واده‌یه‌ حكومه‌تى توركیا هیچ هه‌نگاوێكى جدى نه‌نێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى كورد و وه‌لاَمى ئاگربه‌سته‌كه‌ نه‌داته‌وه‌ پاشه‌كشێ ده‌كه‌م له‌ ناوبژیوانى نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا و رِێگه‌ بۆ په‌كه‌كه‌ خۆش ده‌كه‌م خۆیان برِیار بده‌ن.

له‌سه‌ر داواى عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان پارتى كرێكارانى كوردستان ماوه‌ى ئه‌و ئاگربه‌سته‌ تاك لایه‌نه‌ى كه‌ رِایگه‌یاندبو درێژى كرده‌وه‌ به‌لاَم تا ئێستا حكومه‌تى توركیا هیچ هه‌نگاوێكى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان نه‌ناوه‌.

هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان ئاشكرایی كرد كه‌ تائێستا وه‌لاَمى ئه‌و نامه‌یه‌ی پێنه‌گه‌یشتوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیای كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له‌ توركیا.
Top