نعوم چۆمسكى بیرمه‌ندى جیهانى: ده‌بێت كێشه‌ى كورد له‌ توركیا به‌مۆدیلى ئیرله‌نداى باكور چاره‌سه‌ر بكرێت

نعوم چۆمسكى بیرمه‌ندى جیهانى: ده‌بێت كێشه‌ى كورد له‌ توركیا به‌مۆدیلى ئیرله‌نداى باكور چاره‌سه‌ر بكرێت

گوڵان- شێبان فه‌رهاد

\"پێویسته‌ كورد له‌وه‌ تێبگات هیچ دۆستێكیان نییه‌ جگه‌ له‌ چیاكان\"".

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ANFى توركى، چۆمسكى ووتى: سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى ئیرله‌نداى باكوور ده‌كرێت ببێته‌ مۆدێلێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد.

ئاماژه‌شى به‌ چه‌ندین به‌ره‌وپێشچوونى ئیجابیانه‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له‌ توركیا و ووتیشى به‌لاَم هێشتا زۆر شتى تریش ماوه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێن. پاڵپشتى خۆشى بۆ پرۆسه‌كه‌ نیشانداو داواشى كرد پشتگیری ده‌سه‌لاَتى سیاسى و مه‌ده‌نى بكرێت.

چۆمسكى ووتیشى \""به‌ دیراسه‌كردنێكى ووردى مۆدیله‌كانى ئیسپانى و ئیرله‌ندى ده‌توانرێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد بدۆزرێته‌وه‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان گوىَ بۆ یه‌كترى رِابگرن و له‌ داواكاریه‌كانى یه‌كترى تێبگه‌ن و هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌گه‌رِ بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكى په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه‌\"".
هه‌روه‌ها پشتگیرى خۆیشى له‌ به‌خشینى گشتى بۆ گه‌ریلاكانى كورد دووپاتده‌كرده‌وه‌.

لەدرێژەی قسەكانیدا: رِێگه‌گرتنى حكومه‌تى توركیا له‌ خوێندن به‌ زمانى دایك نیشانه‌ى نادڵسۆزییه‌تى، ئێستا رِادیۆو كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى به‌ زمانى كوردى هه‌یه‌، به‌لاَم رِێگه‌گرتن له‌ خوێندن به‌ زمانى كوردى هه‌رگیز قبوڵ نییه‌.

چۆمسكى ئه‌مه‌ریكاى تاوانبار كرد بۆ ئه‌و رِۆڵه‌ى له‌ شه‌رِى نێوان توركیا و PKK هه‌یبووه‌ و واشنتۆنیش چاودێرى دابینكردنى چه‌كى كردووه‌ بۆ توركیا. هه‌روه‌ها نووسینگه‌كانى رِاگه‌یاندنى ئه‌مه‌ریكاى له‌ توركیا تاوانبار كرد به‌وه‌ى رِووداوه‌كانیان له‌ توركیا به‌ شێوه‌یه‌كى بێلایه‌نانه‌ هه‌ڵنه‌سه‌نگاندووه‌. ووتیشى ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانى توركیایه‌و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات.

\"" ووتیشى : پێویسته‌ كورد له‌وه‌ تێبگات كه‌ وولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز دۆستى كورد نه‌بوون. كورد پێویسته‌ ئه‌وه‌ى له‌ یاد بێت كه‌ هیچ دۆستێكى نییه‌ جگه‌ له‌ چیاكان\"".

- چۆمسكى یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین زمانه‌وانانى جیهان و پرۆفیسۆر له‌ په‌یمانگاى ته‌كنه‌لۆژیاى ماساشوسێتس له‌گه‌ڵ رِیچارد فۆڵكو چه‌ندین ئه‌كادیم و رِۆشنبیر و رِۆژنامه‌نووس له‌ حه‌وته‌مین ساڵیادى \""كۆبوونه‌وه‌ له‌ ئیستانبول بۆ ئازادى رِاده‌ربرِین\"" به‌یه‌ك گه‌یشتن.


سه‌رچاوه:‌ www.internationalpeaceandconflict.org"
Top