یه‌كێتى ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تى خۆى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه
گولاَن/ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و هه‌رێمى كوردستان و هاوكارى كردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان برِیاره به‌م نزیكانه یه‌كێتى ئه‌وروپا نوسینگه‌ى خۆی له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه.
(مایكل كاسان) به‌رپرسی په‌ره‌پێدانى دادوه‌رى یه‌كێتى ئه‌روپا رِایگه‌یاند:
یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌نیازه نوسینگه‌ى خۆی له شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه بۆئه‌و مه‌به‌سته رِێوشوێنى یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ وه‌رگرتنى رِه‌زامه‌ندى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌غدا به‌مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
له‌درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا مایكل كاسان بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی كوردی گوتیشى:
دواى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌كانمان له‌هه‌ر دوو شارى به‌غداى پایته‌ختى عێراق و شارى به‌سره نوسیگه‌ى تر له شارى هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه كه ئامانج له كردنه‌وه‌ى ئه‌و نوسینگه‌یه په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردولایه و هه‌روه‌ها هاوكارى كردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراقه له بوارى مافه‌كانى مرۆڤ و دارِشتنى پلان و میكانیزمى گونجاو و سه‌رده‌میانه.
له‌كۆتاییدا هۆكارى هه‌ڵبژاردنى شارى هه‌ولێری گه‌رِانده‌وه بۆ ئه‌و ئارامى و سه‌قامگیریه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.