ئه‌حمه‌د تورك سه‌ردانى سه‌رانى په‌كه‌كه ده‌كات له بنارى قه‌ندیل
گولاَن/ساڵح محمد
به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنى په‌یامى حكومه‌تى توركیا به سه‌رانى پارتى كرێكارانى كوردستان و بینینى رِۆڵی ناوبژیوانى له نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان و حكومه‌تى توركیا ، برِیاره (ئه‌حمه‌د تورك) هاوسه‌رۆكى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكراسی ناسراو به (ده‌ته‌كه) سه‌ردانى بنارى قه‌ندیل بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى كوردى هه‌واڵه‌كه‌ى پشت رِاست كرده‌وه و رِایگهیاند كه برِیاره ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى دیموكراسی سه‌ردانى بنارى قه‌ندیل بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) كۆببێته‌وه.
بهلاَم سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به واده‌ى كۆبونه‌وه‌كه نه‌دا و گوتى: هێشتا واده‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د تورك دیارى نه‌كراوه بۆ بنارى قه‌ندیل و دیار نییه كه‌ى دهرِوات.
سه‌ردانى ئه‌حمه‌د تورك بۆ بنارى قه‌ندیل دواى ئه‌وه‌دێت كه پارتى كرێكارانى كوردستان ماوه‌ى ئاگربه‌سته یهكلایهنهكهى درێژكرده‌وه كه له مانگى رِهمهزان رِایگهباندبوو، و هه‌روه‌ها حكومه‌تى توركیا ئاماده‌یی خۆى نیشاندابو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له توركیا.
له‌كۆتاییدا سه‌رچاوه‌كه‌ى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵگاى دیمو‌كراتى جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د تورك كرد و كۆبونه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د تورك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى كرێكارانى كوردستانى به‌هه‌نگاوێكى گرنگ ناوزه‌ند كرد بۆ ئاشتى له ناوچه‌كه و كۆتایی هێنانى شهرِ و ناكۆكى.