پێنج كورد ده‌بنه پهرِلهمانتارى سوید
گولاَن/ساڵح محمد
هه‌ڵبژاردنى پهرِلهمانى سوید بهرِێوهچو و به‌پێى دواین ئه‌نجامه‌كان پێنج كورد كه خۆیان پالاَوتبو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سوید توانیان ده‌نگى پێویست بهێنن و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنى رِابردودا ژماره‌یه‌ك كورد خۆیان پالاَوتبو بهلاَم نه‌یانتوانى ده‌نگى پێویست به‌ده‌ستبهێنن، بهلاَم له‌دواین هه‌ڵبژاردندا پێنج كورد توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و ده‌نگى پێویست بهێنن، و چاوهرِوان ده‌كرێت ژماره‌یه‌كى تر كورد بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن دواى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى كۆتایی.
ئه‌و پێنج كورده‌ى كه له‌هه‌ڵبژاردنه پهرِلهمانیهكهى سوید سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا بریتین له:
(رِۆژه هیدلین) له شۆسیال دیموكرات ، و (ئیسماعیل كامیل) له پارتى گه‌ل ، و (جه‌بار ئه‌مین) له پارتى ژینگه ، و (ئامینه‌ى كاكه‌باوه) له پارتى چه‌پ ، و (شادیه حه‌یده‌ری) له شۆسیال دیموكرات.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره كه پێنج كورد بتوانێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ولاَتى سوید سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن و ببنه پهرِلهمانتارى سوید.