نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زۆربه‌ی نێوه‌نده‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه، پێشوازی له ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدون دووپاتیكرده‌وه ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌لایه‌ن زۆربه‌ی نێوه‌نده‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه و نه‌ته‌وه یهكگرووهكانهوه به گه‌رمی پێشوازی لێكراوه.
سه‌عدون پێشبینی كرد ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رۆڵێكی گرنگدهگێرێ، چونكه ده‌توانێ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان بپارێزێ بێئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی سیاسی په‌راوێز بخرێت، روونیشی كرده‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ته‌واوی ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خاته به‌رده‌م كوتله عێراقییه‌كان.
جێی باسه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌سپێشخه‌رییه‌كی ئاشكرا كرد، تێیدا ته‌وافوقی نیشتمانی به بنه‌مای پێكهێنانی حكومه‌ت داده‌نێت، هه‌روه‌ها به پێویستی ده‌زانێ ته‌واوی كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7 ی ئازار به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تدا بكه‌ن و دهسهلاَتهكان له نێوان هه‌موو لایه‌ك به پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابه‌ش بكرێن، هه‌روه‌كو له به‌شێكی دیكه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم داوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی بچووككراوه‌ی نێوان كوتله براوه‌كان ده‌كات بۆ دیراسه‌كردنی ده‌سپێشخه‌رییه‌كه وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رانی كوتله‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی عێراق له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت.