سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌قینه‌وه خوێناویه‌كه‌ی شاری مهابادی خۆشه‌ویست به‌توندی مه‌حكووم و شه‌رمه‌زار ده‌كات
ئێمه وێڕای به‌توندی مه‌حكوومكردن و ریسواكردنمان بۆ كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی له‌م چه‌شنه، هاوكات هاوخه‌میی خۆمان بۆ خانه‌واده وكه‌سوكاری شه‌هید وبریندارانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه راده‌گه‌یه‌نین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی یه‌كه‌یه‌كه‌ی خۆشه‌ویستانمان ده‌كه‌ین، له یه‌زدانی په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێینه‌وه شه‌هیدانمان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و بریندارانیش هه‌رچی زووه شیفا و سه‌لامه‌تییان پێ ببه‌خشێ، هیوادارین كه خوای مه‌زن سه‌بر و ئارامیی به ئێمه وگشت لایه‌ك بدات.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
22/9/2010