مه‌سرور بارزانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی توركیاوه به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد
ئه‌مڕۆ (مه‌سرور بارزانی) سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له (موراد ئۆزجه‌لیك) باڵێۆزی توركیا له‌عێراق و ئایدن سه‌لجه‌ن كونسوڵی توركیا له‌هه‌ولێر كرد.
چه‌ند ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی ناوه‌ڕكی ئه‌م دیداره‌یان پێكهێنا و هه‌ردوولا به‌تێرۆته‌سه‌لی بیروبۆچوونیان له‌باره‌وه ئالۆگۆركرد، له‌و ته‌وه‌رانه‌ش ئاستی ئاستی پێشكه‌وتنه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان كه له‌هه‌موو ئاستێكدا هه‌نگاوی باش نراوه و رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به‌جۆرێك په‌ره ده‌سه‌نێت كه له‌قازانجی سه‌قامگیری سیاسی ناوچه‌كه و گه‌شه‌پێدانی ئابور هه‌ردوولا و ناوچه‌كه‌دایه.
هه‌ردوولاش بیرورایان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بره‌ودانی زیاتر به‌م په‌یوه‌ندیانه ئالوگۆر كرد.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه و چۆنیه‌تی كاركردن بۆ ده‌رچوون له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا و له‌م رووه‌شه‌وه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌ووردی باری سه‌رنج و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بالێۆزی توركیا خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شێك نین له‌م كێشه‌یه، به‌ڵكو هه‌میشه ویستوومانه به‌شێك بین له‌چاره‌سه‌ر و هیچ ڤیتۆیه‌كیشمان له‌سه‌ر پالێوراوی سه‌رۆكی وه‌زیران وه‌كو (كه‌س) نییه، به‌ڵكو ئه‌وه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ن كه له‌ناوخۆیاندا له‌سه‌ر پالێوراوێك رێك ناكه‌ون.
له‌باره‌ی گرنگی ئه‌جێندای كورد و هه‌ڵوێستی ئیئتلافی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، بۆ ئێمه پرۆگرامی حكومه‌ت و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ته‌اوفوق و پابه‌ندبوون به ده‌ستوره‌وه، سه‌نگی مه‌حه‌كی هه‌ڵوێستی ئێمه ده‌بێت بۆ پشتگیری هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه هه‌ردوولا بیرورایان ئالۆگۆركرد له‌سه‌ر ریفراندۆمی هه‌مواركردنی چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستوری توركیا و له‌م رووه‌شه‌وه مه‌سرور بارزانی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆم و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و هه‌مواركردنانه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی توركیاوه به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف كرد و پیرۆزبایی خۆی پێشكه‌ش به باڵێۆز راگه‌یاند.
سه‌باره‌ت به گرنگی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و دیموكراسیانه و بوونی دیالۆگ، هه‌ردوولا بیروبۆوچوونیان ئالوگۆركرد و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توند‌و تیژی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات.