حورییه‌ت ده‌یلی نیوز: سه‌ردانییه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئه‌نكه‌ره‌ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی ئیقلیمی

حورییه‌ت ده‌یلی نیوز: سه‌ردانییه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئه‌نكه‌ره‌ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی ئیقلیمی
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی

رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركی بلاَویكرۆته‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ئاره‌زووی خۆی نیشانداوه‌ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، له‌و كاته‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باشكردووه‌ به‌لاَم سووربوونی خۆی دووپاتده‌كاته‌وه‌ بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق.
حورییه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كارده‌كات له‌ پێناو قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی له‌گه‌لڕَ هه‌رێمی كوردستان به‌لاَم هێشتا هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق وه‌كو خۆیه‌تی و نه‌گۆرِاوه‌ سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كوردی مسعود بارزانی ئاره‌زووی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات.
حورییه‌ت ده‌نووسێ: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی له‌ لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی میسری رایگه‌یاندووه‌ ئه‌و دژی هه‌موو توندوتیژییه‌كه‌، به‌لاَم كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب مافی شه‌رعی خۆیه‌تی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت، سه‌رۆكی هه‌رێم روونیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ نالێین له‌ تورك و فارس و عه‌ره‌ب به‌هیزترین به‌لاَم له‌وانیش كه‌مترنین.
رۆژنامه‌ی حورییه‌ت ده‌یلی نیوز له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆرك ئۆزۆجیرجین گواستوویه‌تییه‌وه‌ كه‌ ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ هه‌ڵوێستی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق نه‌گۆرِاوه‌، ئۆزۆجیرجین باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و گوێبیستی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی مسعود بارزانی نه‌بووه‌.
رۆژنامه‌كه‌ ده‌نووسێ له‌وكاته‌ی توركیا به‌رده‌وام هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دووپاتكردۆته‌وه‌ به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تادێ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان باشتر ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌ ئاشكرا ده‌بینرێ.
له‌ كۆتایدا رۆژنامه‌كه‌ ده‌نووسێ: سه‌ره‌رِای جیاوازییه‌كانی نێوان توركیاو هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌و پرسی چاره‌نووسی كه‌ركووك، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ توركیاو دیدارو چاوپێكه‌وتنه‌كانی به‌گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌نكه‌ره‌ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یان له‌ راگرتنی هاوسه‌نگی ئیقلیمی به‌ده‌ستهێنا به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پلانی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق.

ئاژانسی ئور
16/7/2010
Top