سه‌رۆك بارزانی گه‌یشته وڵاتی فه‌رِه‌نسا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌گوڵان میدیای راگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له ئێستا به‌رِێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری گه‌یشتنه پاریس، پایته‌ختی وڵاتی فه‌رِه‌نسا، و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته پێشوازی لێكرا.
سه‌رچاوه‌كه كه ئه‌ندامێكی وه‌فدى یاوه‌ری سه‌رۆك بارزانییه، رایگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و پرِۆتۆكۆله‌ی كه پێشتر دارِێژراوه سبه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی له‌و وڵاته ده‌ست پێده‌كات.
له‌سه‌ر هه‌مان سه‌ردان بێرنارد كۆشنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رِه‌نسا پێشتر له دیمانه‌یه‌كدا كه تایبه‌ت بوو به گۆڤاری گوڵان به‌رنامه‌ی كاری سه‌رۆك بارزانی له‌و وڵاته خسته روو.
كۆشنه‌ر له دیمانه‌كه‌دا وتی: له‌ماوه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا، سه‌رۆک بارزانی چاوی به‌سه‌رۆک کۆمار، و سه‌رۆکی سێنات "ئه‌نجومه‌نی پیران" و هه‌روه‌ها خۆم ده‌که‌وێت. ئه‌م دوو چاوڵێکه‌وتنه‌ده‌رفه‌تێک ده‌ره‌خسێنن بۆ تاوتێکردنی بارودۆخی سیاسی عیراق و هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان و بابه‌ته‌ناوچه‌ییه‌کان و ڵێوه‌ندییه‌دوولایه‌نییه‌کان و هاوکاری نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێمی کورد. سه‌رۆک بارزانی و من "نیازنامه" Lettre dintention یه‌ک ئیمزا ده‌که‌ین که‌چوارچێوه‌ی هاوکاری هه‌مه‌چه‌شنه‌ی هه‌ردوولا له‌کاتی ئێستا و له‌داهاتوودا دیاری ده‌کات.
-بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی دیمانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رِه‌نسا، له‌گه‌ڵ گۆڤارى گوڵان ژماره 785ى ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه بخوێنه‌ره‌وه
-بۆ ورده‌كاری زیاتر له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له هه‌واڵه‌كانی داهاتوودا، له گوڵان میدیا بڵاو ده‌كرێنه‌وه