کورد لەبەردەم ھەڕەشەکان و بێ ستراتیژی راگەیاندنیدا

کورد لەبەردەم ھەڕەشەکان و بێ ستراتیژی راگەیاندنیدا

راگەیاندن لەمێژووی ھەموو جەنگەکاندا رۆڵی نەک سەرەکی وکاریگەری بەڵکو یەکلاکەرەوەی ھەبوە لە پێدانی ورەو بانگەشە و شکاندنی دوژمن و دەرخستنی سەرکەوتنەکان . لەمڕۆدا کە سەردەمی سۆشیاڵ میدیا و ھاتنی ئەو ھەموو فۆڕمە جۆراوجۆرانەی ئامرازەکانی راگەیاندنە، رۆڵەکەی ھێندە کاریگەرە رەنگە پێشی چەک و ھێزەکانی تری دابێتەوە لەجەنگەکاندا. بەڵام کەدەوترێت راگەیاندن ،دەبێت بزانرێت کامە ڕاگەیاندن ؟کەی ڕاگەیاندن دەتوانێت ئە ڕۆڵە ببینێت؟ چۆن ئەو رۆڵە دەبینێت؟ ئەمانە دەبێت وەڵام بدرێتەوە جا ئەوکاتە لە رۆڵ و کاریگەری راگەیاندن دەگەین،کەدەتوانێت ئەو ڕۆڵە ببینێت یان نا. کورد لەسەردەمی شاخ و شۆرشدا راگەیاندنی ئامرازێکی کاریگەرو گرنگ بوو، کە رەنگە بەتەنھا ئامرازێک یان دوو ئامرازی راگەیاندن کە ڕادیۆو ئەگەر رۆژنامەیەکی لۆکاڵی بوبێت ،بەڵام بۆ لەم سەردەمی تەکنەلۆجیا و پێش کەوتنە گەورەی ئامرازەکان و تەکنیکی راگەیاندن و ئەو ھەموو جۆرو دام ودەزگا زۆرەی راگەیاندن ناتوانێت ھێندەی ئەو سادەیەی راگەیاندن و کەلوپەلە سادەییە ئەو کاتەی سەردەمی شاخ رۆڵ بگێرن لەبەرامبەر دوژمنەکان و خزمەت بەنەتەوەو ئامانج. نەک تەنھا ناتونێت خزمەت بە نەتەوەو پرسە مێژویەکەی خۆی بکات،بەڵکو لەخزمەت ئامانج و ستراتیژی دوژمندایە ، ھەروەک لەکاتی جەنگی نەگریسی داعش ،یەکێک لەسەرکردەکانی داعش ئاماژەی پێکردبوو کە راگەیاندنی کوردی لەخزمەت ستراتیژ و پلانەکانی ئەواندایە نەک دژیان بوەستێتەوە.ھۆکاری ئەمە جگە لەوەی راگەیاندن دابەش بووە بەسەر حیزبەکاندا دواتریش کۆمپانیاو گروپی بەرژەوەندیخواز لەپشت دام و دەزگا راگەیاندنەکانەوە، نەبوونی سیستمێکی دیاری کراوی میدیایی لە وڵاتدا و بۆشایەکی گەورەی یاسا بۆ ڕێکخستنی راگەیاندن ، ھۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی ئامانج و پەرتەوازەیی خواست و نەمانی ئینتیمایی نەتەوەیی و شپرزی ئایدیای تاکەکان و زاڵ بوونی بەرژەوەندیە کەسی و حیزبیەکان بەسەر بەرژەوەندیە گشتیەکان ،لەھەمان کاتدا بێ بەرنامەیی و بێ پلانی ونەبوونی گوتارو سیاسەت ستراتیژێکی نەتەوەیی لەمیدیای کوردیدا ،لەلایەکی تریشەوە نەبوونی میدییایەکی نیشتمانی کە زمانحاڵی وڵات و حکومەت و نەتەوە بێت. ئەمە وایکردوە میدیاکانمان خزمەت بە ئەجنداو ستراتیژی بەرانبەرەکان و لایەنە نەیارەکانمان دەکەن ئەگەر بە ریکلام و بانگەشەکردنیکیش بێت بۆ وتە یان رەفتاری سیاسیەکان چ لەسەر ئاستی عێراق چ لەسەر ئاستی دەرەکی ،بە بێ ئاگایانە لەوەی ئەوانە چ کاریگەریەکی نەرینی لەسەر زیھن و ئەندێشەو پەروەردەو ئینتیمای تاکەکان بەجێ دەھێڵن ،ئەمە جگە لەوەی کە نابەرچاوروونی دەداتە حکومەت و دەزگا فەرمیەکان و بەرپرسانی ئەم وڵاتە کە چۆن کارلەسەر راست کردنەوەی ئەو بیرکردنەوانە بکەن کەبەھۆی چەواشەی راگەیاندنەکانە وە بەرھەم دێت.وایکردوە زۆرجار حکومەت ئیتر لەخەم خۆری بێت یان بە ھۆی پەرچەکردار دەکەوێتە رەت دانەوە راست کردنەوەی ئەوبابەت شێوێنراوانە،بوترێت بڵێن زۆرجار ئەم کاریگەربوونەی میدییا کوردی بە سیاسەت وستراتیژی نەیارەکانمان وادەکات خەریکە ھەرێم سەرقاڵ دەکات و پلان و ئەجندای کارەکانی ناتوانرێت بەشێوەیەکی باش ئەنجام بدرێت یان ئیفلیجی دەکات و ناشیرین دەکرێت لەلایەن میدیاکانەوە زۆر لە پرۆژەو کارەکان پێش دەستپێکردن و ئەنجامدانیان کەئەمانە ھەمووی خزمەت کردنە بەپلانی دوژمن و نەیارەکان.جگە لەوەی کە لەکاتی قەیران و جەنگەکان کە روودەکەن وڵات ھەر راگەیاندنیک بە ئاراستەیەک وبەگوتارێکەوە گوزارشت لە جەنگەکەوە ئامانجی جەنگەکە دەکات.ئەمە جگە لەو بێ بەرنامەیەی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کە ھەرکەسەو لەئەکاونتی خۆیەوە ،پیاھەڵدان بەم سەرکردەی عێراقی وتورکی ئەوروپی..ھتد دەکات و تەرویج بۆ کارەکانیان دەکات شیکار بۆ وتەکنیان ،کە زۆرجار وەک پەرچەکردارێک بۆ ئەو بێتاقەتیەی بەرامبەر باروگوزەرانی خۆی دەری دەبڕێت ،ئیترنازانێت ئەمە دەرژێتە بەرژەوەندیەکانی نەیاران و دوژمننانەوە.
Top