چۆنێەتی بەرەنگار و رێگەگرتن لەبەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان

چۆنێەتی بەرەنگار و رێگەگرتن لەبەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان

بەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان لەکۆمەڵگەدا بە یەکێک لەو دیاردە نابەجێ و ناپەسەندانە داەنرێت کە کۆمەڵگەی مرۆڤـایەتی بە دەستیەوە دەناڵینێت و ساڵانە رێژەیەکی زۆر لەمرۆڤ دەبنە قوربانی ئەم دیاردە تاڵ و نابەجێیە.
چۆنێەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان پێویستی بە کۆمەلێک ئامراز و بنەمای مادی و مەعنەوی ھەیە، لەبەر ئەوەی دیاردەی بەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا وەک نەریتێکی باوی لێ ھاتووە بەردەوام لەلایەن پیاوانەوە بەکاردێت، بگرە ئەمڕۆ بەکارھێنانی تووندووتیژی دژی ئافــرەتان لە کۆمەڵگەی ئێمەدا وبگرە زۆربەی کۆمەڵگەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆتە نەریتێکی باو تەنانەت بۆتە نەریتێکی زۆرەملێ لەم کۆمەڵگەیانەدا.
دەتوانم بڵێم ئێسـتاو ساڵانێکە رێکخراوەکانی ئافرەتان بەردەوامن بۆ داڕشتنی پرۆگرامێکی فراوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرتان لە کۆمەڵگەدا، بەڵام ئەمە کارێکی زۆر زەحمەتە وبگرە تاڕادەیەکیش گەلێک ئاستەنگی تێدایە، چونکە کۆمەڵگەکانی ڕۆژھەڵات بەشێوەیەکی گشتی و کۆمەڵگەی ئێمە بەشێوەیەکی تایبەتی زۆر پابەندی دیاردە کۆمەڵایەتییەکانن، دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان یەکێکن لە ھۆکارە ھەرە سەرەکی و گرنگەکان کە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر بەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان ھەیە، چونکە زۆربەی ھەرە زۆری نەریتە کۆمەڵایەتییەکان ھانی چەوسانەوە و پێشێلکردنی مافەکانی ئافرەت دەدەن، دەتوانم ئاماژە بەوە بدەم کە زۆرترین رێژەی ئافرەتان قوربانی داب ونەریتە کۆمەڵایەتییەکانن. ھەندێک لە شارەزایان و رۆشنبیران ئافرەت بە دیلی دابونەریتە کۆمەڵایەتیییەکان وەسف دەکەن.
دابونەریتی کۆمەڵایەتی ھۆکاری ھەرە سەرکی و گرنگە بۆ بەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لەبەر ئەوەی کە دابونەریتی کۆمەڵگەی ئیستای ئێمە جا ئەگەر دابونەریتی ڕەسەنی خۆمان بێت یان لە گەلانی دراوسێوە خواستبێتمان، ئەوا ھۆکارێکی ھەرە سەرەکی و گرنگن بۆ بەکارھێنانی دژی ئافرەتان. رێکخراوەکانی ئافرەتان کۆمەڵیک ئەرکـیان بەجێ ھێناوە و ھەوڵی بەردەوامیانداوە بەھاوکاری رێکخراوەکانی ناحکومی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا.
دەتوانم ئاماژە بەو خاڵە بدەم کە ھەنگاونان بۆ رێگەگرتن لە بەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە کۆمەڵگەدا کارێکی زۆر زەحمەتە، چونکە بۆ بنڕکردنی پێویستی بەماوەو کاتێکی زەمەنی زۆر ھەیە، لەبەر ئەوەی پێویستی بە نەوەیەکی نوێ ھەیە تا بتوانرێت بەتەواوی پرەنسیپەکانی چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان جێبەجێ بکرێت.
چۆنێەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان پێویسـتییەکی کۆمەڵایەتییە یەکێکە لە پێداویسـتییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لەبەر ئەوەی تائیسـتا لە زۆربەی کۆمەڵگەکاندا بەکارھێنانی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردێت.
ئیسـتا لێرەدا ھەوڵدەدەم کە بە شێوەیەکی وردو بەرچاو باسی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوی توندوتیژی دژی ئافرەتان بکەم وخاڵەکانی شی بکەمەوە.
گرنگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستن بکرێن وەک سەرەتایەک بۆ چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان:
١ .پێویــستە دەسەڵاتی سیاسی ئیداری بەشێوەیەکی جێگیر سزای توند بەسەر ئەو کەسانەدا بدەن، کـە بە ھەر بیانووێک بێت توندوتیژی دژی ئافرەتان بەکاردێنن و سزاکان بە شێوەیەکی فەرمی بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، واتە بتوانرێت سزاکان راستەوخــۆ جێبەجێ بکرێن.
٢. کردنەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە سەتنەرەکانی رۆشنیری و کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدانی ئافرەتان لە گیشت بوارەکانی ژیانیاندا تا بتوانرێت ھزرو بیری ئافرەتان پەرە پێبدرێت وگەشەی پێبدرێت.
٣. پەرەپێدانی لایەنی مەعنەوی لە ناخی ئافرەاندا ئەمەش بە دۆزینەوەی ئەو توانا شاراوانەی کە ئافرەتان ھەیانە لەگەڵ بەھێزکردنیان، واتە پێویستـە پرۆگرامی دەوڵەت بەرنامە کۆمەڵایەتییەکانی بەجۆرێک بێت کە بنیادی کەسایەتییەکی بەھێز بۆ ئافرەکە بکات.
٤. پێویستە لە سەرجەم دەزگاکانی دەوڵەتدا نوێنەرێکی جێندەری تایبەت بە کێشەی مێینە ھەبێت، کە ئافرەتان ھۆشیار بکاتەوەو کێشەکانیان چارەسەر بکات.
٥.پێویستە دەسەڵاتی قەزایی بەشێوەیەکی وەھا یاساکان رەھا بکات کە ئەگەر ھەر کەسێک توندوتیژی دژی ئافرەتان بەکارھێنا لە رووی یاساییەوە وەکو تاوانبار مامەلەی لەگەڵ بکرێت، بەپێی فەسڵێکی یاسایی سزابدرێت و پێویستە ئەم دەقە یاساییە ھەمووارکراو بکرێت و لە دەستووری یاسادا جێگیر بکرێت وسزای توند بەسەر ئەو کەسانەدا بدەن کــە بە ھەر بیانووێک بێت توندوتیژی دژی ئـافرەتان بەکاردێنن. ھەروەھا ئەم یاسایە لە کاتی داڕشتنەوەیدا نوێنەری سەرجەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەتی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەتایبەتی رێکخراوەکانی ئافرەتان ئامادەبن و رۆڵی تەواویان بدرێتێ بۆ دارشتنی یاساکە.
٦. کاراکردنی رۆڵی ئافرەتانی پێشکــەوتووخواز ونوێخواز لە دامودەزگاکان ودامەزراوە حــکومییەکان و ناحکومییەکاندا بە جۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ واقعی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و نۆیخوازدا، بەشێوەیەکی وەھا ئافرتانی مۆدێرن و پێشکەوتوو مافی تەواوەتیان بدرێتێ و لە دامودەزگاکاندا رۆڵی سەرەکییان بدرێتی، تاوەکو بتوانرێت بەرگری تەواو لە مافەکانی ئافرەتان بکەن و دەسەڵاتی زیاتربە مۆدێرن و پێشکەوتوو ببەخشرێت، چونکە ئەوان دەتوانن خزمەتی تەواو بە بنەماکانی مافی ئافرەتان بکەن و کۆمەڵگە بەرەو پێش بەرن.
Top