بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک

بەیاننامەی  لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک


لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان تەواوی هەوڵەکانی خۆی خستە کار بۆ هەمەهانگی و لێک تێگەیشتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە شاری کەرکوک،تا ئەو ڕادەی نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بەڕێز'مستەفا کازمی' کرد تاکو بە لێک تێگەیشتن و بەشێوەیەکی یاسایی کۆتایی بەم رەفتارە ناتەندروست و نابەرپرسانەی هێزو گروپە چەکدارەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسانی چارەسەر بهێنرێت.بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ بەرواری 2.8.2020 بە مەبەستی ڕوماڵکردنی کێشەی نێوان کوردە دانیشتوانەکانی هەندێک ناوچەی سەربەشاری کەرکوک و عەرەبە هاوردەکان، لەلایەن هێزەکانی فیدڕاڵەوە هێرش دەکرێتە سەرتەواوی تیمی کەناڵە کوردیەکان ، ژمارەیەکیان لێ دەسگیردەکرێت و کەلوپەلی رۆژنامەنوسیەکانیان دەشکێنرێت و دەستیان بەسەردا دەگیرێت . جگە لەوەی ڕێگری تەواوی ڕوماڵەکەیان لێدەکرێت.ئێمە لە لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژنامەنوسی مافی رۆژنامەنوسان تەواوی ئەم کارانە سەرکۆنەدەکەین و بەکارێکی نایاسایی و دوژمانەیەتی و ململانێی نەتەوەیی دەزانین و پێچەوانەی ئەو پلان و ئەجندای کارەیە کە ئێستا سەرۆک وەزیرانی نوی عێراقی بانگەشەی بۆ دەکات بۆ بونیات نانی عێراقێکی دیموکراسی و پێکەوەژیان. لەهەمان کاتدا گیان و سەلامەتی رۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکان دەخەینە ئەستۆی حکومەتی عێراقی و قەرەبووی ئەو هێرش وسوکایەتی و کەلوپەل شکاندنەشە لە حکومەتی عیراقی و هێزەکانی فیدراڵ داوادەکەین .داواکارین سەندیکای رۆژنامەنوسانی عێراقیش بەئەرکی یاسایی و پیشەیی خۆی هەستێت و ئەوجۆرە کارانە قبوڵ نەکات.


لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان
سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان
هەولێر 2-8-2020
Top