راگەیاندن دوای کۆرۆنا چ داهاتوویەک دەسەپەێنێت؟

راگەیاندن دوای کۆرۆنا چ داهاتوویەک دەسەپەێنێت؟

بەشی سێیەم
بایەخی وەرگر لە سەردەمی کەرەنتینەدا
تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بایەخی وەرگری بۆ هەواڵ و زانیاری و داتای ژمارەیی دەربارەی پەتاکەو رێژەی تووشبووان و دۆزینەوەی چارەسەر و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بەم باسەوە زیاد کردووە، بەتایبەتی رێگاکان و چۆنیەتی خۆپارێزی. بە گوێرەی دەرەنجامی راپۆرتێکی پەیمانگای 'رویتر' لەگەڵ زانکۆی ئۆکسفۆرد کە راپرسيیەکی جیهانیيان بۆ کرد لە ٤٠ دەوڵەت و ٨٠ هەزار کەس بەشداریيان تێدا کرد. دەرکەوت کە بیرکردنەوەی خوێنەر جیاوازی بەسەردا هاتووە لە سەردەمی کەرەنتینەدا لە هەردوو رووی چەندایەتی و چۆنایەتیيەوە، رێژەی سەردانیکردنی وەرگر بۆ ماڵپەڕە هەواڵیەکان سێ هێندە زیادی کردووە.
بەڕێوەبەری نووسینی 'أونا للصحافة والإعلام' دەڵێت: رەفتاری وەرگر لەگەڵ میدیاو خواستی لەهەردوو رووی چاودێری و هیوایەوه‌، چاودێری بۆ بارودۆخی پەتاکە و رێژەی تووشبووان و مردووان و چاکبووەکان و هیواش بۆ دۆزینەوەی چارەسەر .لەکاتێکدا بایەخی وەرگر بۆ بابەتەکانی دى دابەزیوە و، پاشەکشەی کردووە، وەک بابەتی وەرزش بە هۆی وەستانی چالاکيیە وەرزشيیەکان و یاریيەکان . لەهەمان کاتدا لە سەرەتای هاتنی پەتاکە گەڕان و خوێندنەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ڤاکسین و چارەسەر بە رێژەیەکی یەکجار بەرز زیادی کردبوو، بەڵام وردە وردە بەهۆی دووبارەبوونەوەی زۆری ئەم هەواڵانە و بە بێ ئەوەی دەرەنجامێکی دڵخۆشکەری هەبێت. ئەمە گومانی بۆ دروست کردن و، ئەو بایەخەی سەرەتا هەیانبوو، کەم بوویەوە، بەڵام هێشتا خەڵک هەر بە ئومێدی هەواڵی دۆزینەوەی چارەسەر و ڤاکسینە.
لە رووی فۆرمی ئەو بابەتانەش کە زۆرترین بەکارهێنەریان هەیە لەلایەن وەرگرانەوە، ئەو بەڕێوەبەری نووسینەی 'أونا للصحافة والإعلام' ئاماژەی پێ دەکات کە پەیامی ڤیدیۆیی ئەگەر گرتە بێت، یان پەخشی راستەوخۆ، یان ئەو پلاتفۆرمە تایبەتانەی جگە لە پزیشکیيەکانیش، نموونە وەک پێگەی'الکونسلتو' کە زۆر داخوازی هەیە بۆ دۆکیومێنتەکانی و لیستی داتاو زانیاريیەکانی لەماوەی قەیرانەکەدا. هەروەها ناوەرۆکی ئەو بابەتانەی کە باسی هەوڵی حکومەتەکانی دەکرد، بۆ رێگری و خۆپارێزی لە کاریگەریەکانی کۆڤید ١٩.یان چیرۆکە مرۆیەکان لەبەردەم ئەم مەترسیە گەورەیەدا.وە ئەو بابەتە شیکاریانەی کە بە داتاو ژمارە بەراوردی نێوان وڵاتەکانیان دەکرد لە رێژەی تووشبوون و مردن بە پێی کات و رۆژەکان و رێکارەکانیان. لەلایەکی ديكه‌ەوە ئەو بابەتە بەزمەسات و کۆمیديیانەی کە دروست دەکران لە سەر ژیانی کەرەنتینە و بارودۆخی هاووڵاتیان لە ماڵەکان، بەکارهێنانی زۆر بووە. بە نيسبەت ئەو شوێنانەش کە هەواڵیان وەرگرتووە، وەرگرەکان تەنيا لە رێگەی پەخشە راستەوخۆ و تۆڕەکۆمەڵایەتيیەکان نەبووە، بەڵکو لە رێگەی گەڕان و بۆ پێگەکانی ديكه‌ و ماڵپەڕەکانی گەڕان بووه‌.
Amy Watson, Mar 30, 2020 توێژینەوەیەکی کردووە لەسەر Consuming media at home due to the coronavirus worldwide 2020, by country بەکارهێنانی میدیا لە ماڵەوە لە وڵاتدا، باسی ئەوە دەکات کە چۆن کۆرۆنا ڤایرۆس بووەتە هۆی زیادبوونی ئاستی بەکارهێنانی میدیا لە ماڵەوە، لەو راپرسیيەی کردوویەتی بۆ ئەم بابەتە ١٨% وەڵامیان داوەتەوه‌ كه‌ گوێ لە رادیۆ دەگرن و ٣٥%ئاماژەیان بەوە کردووە کە خەریکی خوێندنەوەی پەرتووک و رۆمانن،لە کاتێکدا ٤٠% کە بەرزترین رێژەی وەڵامدەرانەوەکان بووه‌، ‌ئاماژەیان بەوە دابوو کە بەکارهێنەری سۆشیاڵ میدیان و کاتەکانی خۆیان لەوێدا بەسەردەبەن و زانیاری دەست دەخەن .
Alex Gevers تویژینەوەیەکی کردووە لەسەر Coronavirus pandemic and online behavioural shifts " کە باسی ئەوە دەکات چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری کرد لە رەفتاری بەکارهێنەرەکانی ، لە پێشدا ئامانجەکان زیاتر بۆ پەیوەنديیە کەسيیەکان بوون، دواتر بە زۆری ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی پێ گەیشتووە، زۆرترین ئامانج لە بەکارهێنانی میدیا لای بەکارهێنەرەکان بووە بە گەڕان به‌ دوای زانیاری بۆ هەواڵەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا و پەیوەندی بە خزم و کەس و کارەکانیان کە لێیان دابڕاون.
Top