پەرەپێدانی كەلتووری ئارامی و ئاشتیی كۆمەڵایەتی
October 22, 2017
وتار و بیروڕا
1- پەروەردە: زۆر گرنگە لەم بوارەدا كار بكرێت بۆ:
یەكەم: پێناسەكردنی چەمكی ئارامیی كۆمەڵایەتی وەك ئامرازێكی پاراستنی كۆمەڵگە.
دووەم: تەرخانكردنی بەشێكی پڕۆگرامی هەر قۆناغێكی خوێندن بە باتەكانی ئارامیی كۆمەڵایەتی.
سێیەم: ئاگاداركردنەوەی نەوەی تازە لە مەترسییەكانی كەلتووری نامۆ و ئاراستە سیاسییە توندڕەوەكان و مەترسیی ماددە هۆشبەرەكان و كەلتوورە بیانییەكان.
2- میدیا: راهێنانی هاووڵاتییان لەسەر بەهێزكردنی چەمكی ئارامیی كۆمەڵایەتی لە رێگەی:
یەكەم: كۆڕو سیمیناری بەردەوام بۆ بەزیندووڕاگرتنی چەمكی ئارامیی كۆمەڵایەتی لای هاووڵاتیان لە گۆشەنیگایەكی نیشتمانییانەوە.
دووەم: گەیاندنی زانیاری و پەیامی ئاشتی و ئارامیی كۆمەڵایەتی بە زمانێكی سادە كە هاووڵاتییانی خۆمان لێی تێببگەن.
سێیەم: دروستكردنی پەیوەندییەكی پتەو لەنێوان میدیاو دەزگاكانی كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ برەودان بە ئارامیی كۆمەڵایەتی وەك پێویستییەكی سەردەم بۆ كاتی ئاشتی و كاتی جەنگ.
3- وەزارەتە پەیوەندیدارەكان: وەك بوارێكی گێڕانەوەی بەها بۆ بواری ئاشتی و ئارامیی كۆمەڵایەتی لە رێگەی:
یەكەم: رێكخستنی كۆنفرانسی هاوبەش لەنێوان بەشی كۆمەڵناسی لە زانكۆكان و رێكخراوەكانی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی و توێژەرە كۆمەڵایەتییەكان بۆ بایەخدان و گەشەپێدانی چەمكی ئارامیی كۆمەڵایەتی لە رووی هۆكارو راسپاردەكانەوە.
دووەم: تەرخانكردنی بەرنامەی میدیایی و هۆشیاری لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە سەبارەت بە زیندووكردنەوەی بەهای ئارامیی كۆمەڵایەتی.
سێیەم: تەرخانكردنی چەند بابەتێك لە پڕۆگرامی زانكۆكاندا بۆ بایەخدان بە بەهای ئارامیی كۆمەڵایەتی.
چوارەم: تەرخانكرددنی بەشێك لە وتارەكانی رۆژانی هەینی بۆ باسكردن لە بەهای ئارامیی كۆمەڵایەتی.
پێنجەم: بایەخدانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە پڕۆسەی هۆشیاری لەبارەی بەهای ئارامیی كۆمەڵایەتی.
4- بواری ئابووری و خۆراك: وەك كورد لە دێرین زەمانەوە گوتوویەتی: «كاسەی پڕ ئاشتیی ماڵانە»، بۆیە ئەم خاڵانە یارمەتیدەرن بۆ ئارامیی كۆمەڵایەتی:
یەكەم: پشتگیریی گەڕانەوە بۆ گوندەكان .
دووەم: زیندووكردنەوەی ئابووریی كشتوكاڵی .
سێیەم: خودبژێویی ژیانی لادێ .
چوارەم: بە زانستی كردنی كەرتی كشتوكاڵ.
پێنجەم: هێنانی تەكنەلۆژیای سەردەم بۆ زیادكردن و چاكتركردنی بەرهەم .
شەشەم: دامەزراندنی پیشەسازیی خۆراك.
حەوتەم: دابینكردنی دەرفەتی كار لە لادێ بۆ بەهێزكردنی ئابووریی لادێ و زیادكردنی داهات.
هەشتەم: خستنەڕووی ئاكام و زیانەكانی پەنابردنە بەر بەكارهێنانی چەك و توندوتیژی.
نۆیەم: سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی سەركەوتوو لەبواری بنەبڕكردنی توندوتیژیی كۆمەڵایەتیی.
دەیەم: دروستكردنی رایەڵەو پەیوەندیی لەبواری باس و توێژینەوەوە لەنێوان دەزگا پەیوەندیدارەكاندا لەبارەی چەمكی ئارامیی كۆمەڵایەتییەوە.