قۆناخی پۆست داعش و ئیراده‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌رگری له كوردستان
August 3, 2016
وتار و بیروڕا
له هه‌موو بارێكدا ئه‌گه‌ر هه‌تا كۆتاییهاتنی داعش، بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش رانه‌گه‌یێنین، ئه‌وا پارێزگاریكردن له ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی كوردستان و ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه به خوێنی خۆی ئازادی كردووه، ئه‌وا پرسێك ده‌بێت كه ناكه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا ده‌ست پێبكاته‌وه و به‌شێوازی ئاشتییانه و دیالۆگ ئاینده‌ی عێراق و ئه‌و ناوچانه دیاری بكرێت، ئه‌وا ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه سنووری ئێستای چۆن كۆنتڕۆڵ كردووه، به هه‌مان شێوه له ژێر ده‌ستی خۆیدا بێت و پرۆژه یاسایه‌كی هه‌بێت، یان بۆ نموونه جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، ئه‌وا ده‌بێت قۆناخه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه له ژێر سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكرێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له رووی كردارییه‌وه ئه‌و ناوچه كوردستانییانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر بیه‌وێت به دیالۆگ بێت، ئه‌وا كوردستان رێگری له‌وه ناكات.
لایه‌نێكی دیكه‌ی پێشبینیكراوی قۆناخی پۆست داعش بۆ عێراق و كوردستان ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی دوای نه‌مانی داعش عێراق ده‌بێته دوو به‌ش، واته عێراقی عه‌ره‌بی ( سوننه و شیعه) له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیعی كوردستان، له قۆناخی یه‌كه‌مدا حوكمڕانی شیعه‌ی به‌غدا هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق بكات، مانۆڕێكی سیاسی له‌گه‌ڵ كوردستان پیاده بكات، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر نێوماڵی كوردستان یه‌كڕیز و یه‌كهه‌ڵوێست بێت، ئه‌وا ده‌كرێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مانۆڕه سیاسییه‌ی عێراق بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به دیالۆگ و وتووێژ پرسی جیاكردنه‌وه‌ی كوردستان له عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌م یه‌كهه‌ڵوێستییه‌ی نێوماڵی كوردستان و حزبه سیاسییه‌كان ده‌رگایه‌كی خێر بۆ چاره‌سه‌كردنی شه‌ڕی نێوان شیعه و سوننه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كوردستان چۆن تا ئێستا نه‌بۆته به‌شێك له كێشه‌ی شیعه و سوننه و به‌رده‌وام به‌شێك بووه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان شیعه و سوننه، ئه‌مجاره‌یان ده‌توانێت رۆڵی زیاتر بگێڕێت، به‌تایبه‌تی كه كوردستان له پێگه‌یه‌كدا ده‌بێت به‌غدا ناتوانێت مانۆڕی سه‌ربازی دژی كوردستان ئه‌نجام بدات.
خاڵێك كه به‌رده‌وام وه‌ك جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌مێنێته‌وه، وه‌رچه‌رخانی حه‌شدی شیعه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سوپای عێراق بگرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م كراونه‌ته به‌شێك له سیستمی به‌رگری عێراق، ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌شدی شیعه‌یه ببێته جێگره‌وی سوپای عێراق.. دیاره ئه‌م حه‌شده هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ك میلیشیایه‌ك بۆ به‌رگری له شیعه دروست كراوه، ئه‌وجا شیعه له ئێران بێت، یان سووریا، یان لوبنان، یان یه‌مه‌ن، بۆیه هه‌ڵگری هیچ ئینتیمایه‌كی نیشتمانی نییه بێجگه له ئینتیمایه‌كی مه‌زهه‌بی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه مه‌رجه‌عی ئه‌م هێزه دامه‌زراوه‌ی شه‌رعیی ده‌وڵه‌ت نابێت، به‌ڵكو مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی شیعه ده‌بێت، ئه‌وجا ئه‌و مه‌رجه‌عییه‌ته له نه‌جه‌ف، یان له قوم، یان له باشووری لوبنان بێت، بۆیه ئه‌م هێزه كه ده‌بێته جێگره‌وه‌ی سوپا خۆی له خۆیدا هێزێكی غه‌یره ده‌وڵه‌تی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی نه‌ك هه‌ر بۆ سه‌ر كوردستان، به‌ڵكو به شێوه‌ی حزبوڵای لوبنانی و هاوشێوه‌كانی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر زۆر لایه‌نی دیكه‌ش دروست ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه به‌رده‌وامه، ده‌بێت حیسابی جددی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه كه توانیبێتی هێزی داعش تێكبشكێنێت كه به‌شی هه‌ره زۆری فه‌رمانده‌كانیان، ئه‌فسه‌ره‌كانی پێشووی سوپای عێراق بووبن، ئه‌وا میلیشایه‌كی كه‌م ئه‌زموون و فشۆڵ ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه تاقی بكه‌نه‌وه و پێشمه‌رگه ئاسانتر ده‌توانێت سنووره‌كانی كوردستان بپارێزیت و به یه‌كجاره‌كیش عێراق كۆتایی دێت و یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.