شەڕی موسڵ .. كۆتاییهاتنی عێراقه به یه‌كجاری
August 1, 2016
وتار و بیروڕا
دیاره ئێستا له سه‌ر پرسی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی موسڵ له دوای داعش، تێكه‌ڵاوییه‌كی ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی شیعه و سوننه‌وه هه‌یه و كوردستانیش تێڕوانینی خۆی هه‌یه به‌مجۆره:
1- عه‌ره‌بی سوننه كه له ناو شاری موسڵ و چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی باشووری موسڵ زۆرینه پێكده‌هێنن و هه‌تا ساڵی 2003 كه حكومه‌تی به‌عس له ده‌سه‌ڵاتدا بووه، هه‌وڵیانداوه به‌شی زۆری موسڵ بكه‌ن به عه‌ره‌ب، ئێستا ده‌زانن بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و جارێكی دیكه پارێزگای نه‌ینه‌وا نابێته‌وه به پارێزگای نه‌ینه‌وای پێش حوزه‌یرانی 2014، بۆیه پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، دوای ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، پارێزگای نه‌ینه‌وا بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی فیدڕاڵ و به شێوازێكی دیكه به‌ڕێوه‌ببرێت. راشكاوانه‌تر پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌رمێك بێت له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدڕاڵ‌دا، دیاریشه ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی ده‌ڵێن كه نه عه‌ره‌بی سوننه و نه عه‌ره‌بی شیعه بڕوایان پێی نییه. دیاره سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره پێناچێت حكومه‌تی شیعه‌ی ناوه‌ند مل بداته به‌ر پێشنیارێكی له‌وجۆره، ئه‌مه‌ش له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ینه‌وا بووه هه‌رێم دیاره ئه‌نبار و تكریتیش داوای هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن، دوای ئه‌مانه ده‌بێت به‌غداش وه‌ك گه‌وره‌ترین شاری سوننه و شیعه و كورد ده‌بێت بكرێته هه‌رێم و ئه‌ویش دابه‌ش بكرێت، به‌مه‌ش شیعه كه سه‌دان ساڵه خه‌ون به حوكمڕانیی به‌غداوه ده‌بینێت، ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌بار ده‌چێت، بۆیه شیعه‌ی حوكمڕان له ناوه‌ند به پێشنیاری به هه‌رێمكردنی نه‌ینه‌وا رازی نابن.
2- له تێڕوانینی شیعه‌ی حوكمڕانیی ئێستای عێراقیشه‌وه، نه‌ك هه‌ر سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌ڵكو ئاینده‌ی عێراق به‌وجۆره سه‌یر ده‌كه‌ن كه به‌شێكی دانه‌بڕاو بێت له‌و ستراتیژیه‌ته‌ی شیعه كه بازنه‌ی شیعه له بابولمه‌نده‌به‌وه بۆ به‌نده‌ری عه‌قه‌به ته‌واو ده‌كات، نه‌ك ته‌نیا هیلالی شیعی كه ته‌نگه‌ی هورمز به به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌وه گرێده‌داته‌وه، له‌م روانگه‌یه‌وه شیعه به مافی خۆی ده‌زانێت كه عێراق وه‌ك نیشتمانی شیعه سه‌یر بكات، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا شیعه‌ی فارس له ئێران نه‌ك هه‌ر ئێران به به‌شێك له نیشتمانی شیعه ده‌زانێت، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی ئێرانی خستۆته خزمه‌تی به‌رفروانكردنی مه‌دی شیعه له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا، له‌م روانگه‌یه‌وه حوكمڕانی له عێراقدا ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته‌سه‌ر به‌ره‌و ویلایه‌تی فه‌قی ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی نه‌ك ته‌نیا دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌نتڕاڵی به‌هێزی دیكتاتۆری، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكی تیوكراتی به‌هێزی له سه‌ر بنه‌مای مه‌زهه‌بی شیعه، له‌مه‌شدا ئه‌گه‌ر شیعه‌ی فارس كه كه‌مینه‌یه له ئێران‌دا ئه‌مه‌ی بۆ چووبێته‌سه‌ر، ئه‌وا شیعه‌ی عێراق كه زۆرینه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بچێته سه‌ر زۆر ئاسانتر ئه‌م روانگه‌ی شیعه بۆ حوكمڕانی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش حه‌شدی شیعه پێداگیری ده‌كات به‌شداری له شه‌ڕی موسڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی داوای شه‌ڕه‌كه وه‌ك غه‌نیمه‌ی شه‌ڕ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاینده‌ی موسڵ و نه‌ینه‌وا بكات.
3- له به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو تێڕوانینه مه‌زهه‌بگه‌راییه شۆڤێنییه، تێڕوانینێكی دیكه‌ی ئازادیخوازانه و مرۆڤدۆستانه هه‌یه كه ئه‌ویش تێڕوانینی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئاینده‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناو شاری موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، تێڕوانینه‌كه‌ش به‌مجۆره‌یه:
ا- هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته قه‌ناعه‌تێكی ته‌واو به‌وه‌ی جارێكی دیكه ناكرێت و نابێت چاره‌نووسی كوردانی ئیزدی و شه‌به‌ك و هه‌روه‌ها برایانی كریستیان چ له پارێزگای نه‌ینه‌وا و چ له ناو شاری موسڵ بكه‌ونه‌وه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركوتكردن و پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی و ئایینی، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان سه‌لماندوویه‌تی كه خاوه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌یه وه‌ك سوپای كوردستان و ده‌توانێت چاره‌نووسی ئه‌و پێكهاته جیاوازانه بپارێزێت.
ب- سه‌باره‌ت به پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌رێمی كوردستان رێگه‌چاره به‌وجۆره ده‌بینێت، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی دیكه روونه‌داته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا چاره‌نووسی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی به یاسا چاره‌سه‌ربكرێت، دروستكردنی چه‌ند پارێزگایه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وای كۆن به گرنگ ده‌زانێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پارێزگایانه خۆیان بڕیار بده‌ن ئایا ده‌بن به هه‌رێمێك له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی نه‌ینه‌وا، یان خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ناوشاری موسڵیش، دیاره ئه‌گه‌ر شاری ئێستای موسڵ به سنووری ئێستایه‌وه بووه پارێزگا، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه و ئه‌گه‌ر ناوچه كورد و كریستیانه‌كانی ناو موسڵ خرانه سه‌ر پارێزگا تازه‌كان، ئه‌وه‌شیان مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاری ئێستای موسڵیش بكرێته پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وا ده‌بێت ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگا تازه‌یه به شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ببرێت كه هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شدار بن و چاره‌نووس و ژیانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك پارێزراو بێت، سه‌باره به‌م بۆچوونه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاینده‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌ڕێوه‌بردنی شاری موسڵ دوای داعش، جۆرێك له ناڕازیبوون و ته‌حه‌ددای عێراقی و ده‌وربه‌ر رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هاوسۆزییه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی له پشته، به‌تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی فاتیكان كه شانازی به‌وه ده‌كات له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كوردستان ته‌نیا وڵاته كریستیانه‌كانی له مه‌ترسی پاكتاوی ره‌گه‌زی و ئایینی پاراستووه و پێشمه‌رگه‌ش توانای به‌رده‌وامیدانی به‌و پاراستن و پارێزگارییه‌ی ته‌واوی پێكهاته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌یه.
له نێوان ئه‌م سێ تێڕوانینه جیاوازه بۆ ئاینده‌ی عێراق به گشتی و ئاینده‌ی موسڵ و نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی، هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چن، به ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ بارودۆخه به ته‌واوه‌تی لێك جیا ببێته‌وه و ململانێیه‌كی توند له نێوان هه‌ر سێ بۆچوونه جیاوازه‌كه دێته‌ئاراوه و كه به شێوه‌یه‌ك له مه‌حاڵ ده‌چێت مه‌زنده‌ی ئه‌وه بكرێت له نێوان ئه‌و سێ بۆچوونه جیاوازه‌دا جۆرێك له رێككه‌وتنی ئاشتییانه بێته‌ئاراوه.